150 سەربازی هۆڵەندی لە فڕۆکەخانەی هەولێر جێگیر کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی هەماهەنگی تیمی سەربازیی هۆڵەندا ڕایگەیاند بڕیارە بەشێک لە ئەرکی پاراستنی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بگرنە ئەستۆ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وارنێر برۆوێر بەرپرسی هەماهەنگی تیمی سەربازیی هۆڵەندا بە تەلەفیزیۆنی رووداوی گوتووە: بڕیارە بەشێک لە ئەرکی پاراستنی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بگرنە ئەستۆ و بەرپرسیاریێتیی سەرەکییان پاراستنی ئەمنیەتی بەشی سەربازیی فرۆکەخانەیە.

لە مانگی تشرینی دووەمی 2020 دا، حکوومەتی هۆڵەندا بڕیاری دا 150 سەرباز بنێرێت بۆ پاراستنی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. ئەرکی سەرەکیشیان پاراستنی بنکە سەربازییەکان و پێدانی راوێژی سەربازی و راهێنانە بە هێزەکانی پێشمەرگە.

کڵەین شارترزبێرگ، فەرماندەی تیمی سەربازیی هۆڵەندا دەڵێت: "یەکەم هەنگاوی هاوکاریمان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و ئەو هێزە ئەمنییانە دەبێت کە ئەرکی پاراستنی فڕۆکەخانەیان لە ئەستۆیە. جەخت دەکەینەوە لەسەر پاراستنی لایەنە جیاجیاکان لە فڕۆکەخانە، هەروەها هاوکاریمان دەبێت لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان. هەروەها لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەش هاوکاری دەکەین بۆ باشترکردنی هێزەکانی پاسەوانی، کاری گەشتەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایش لە بەشە جیاوازەکانی فڕۆکەخانە".

مایکڵ رێنتەنار، باڵیۆزى هۆڵەندا لە عێراق لەمبارەوە دەڵێت: نەک هەر بۆ هاوپەیمانان، بەڵکوو بۆ هەمووان ئاسایشی عێراق و هەروەها هەرێمی کوردستانیش زۆر گرنگە. بۆ هەموو ئەوروپاش ئەوە ئاسایشە گرنگە، چوونکە ئەگەر لە عێراق سەقامگیری هەبێت لە ئەورووپاش سەقامگیری دەبێت. "ئێمە شکستمان بە خەلافەتی داعش هێنا، بەڵام دەزانین کە داعش بە شێوازی جیاجیا لەکارەکانی بەردەوامە".

باڵیۆزی هۆڵەندا باس لەوەش دەکات، "ئێمە پێویستە پێکەوە بمیێنەوە و کار بکەین و ئەرکی خۆمان بگەیێنینە ئەنجام و ئەم یارمەتیانەش هەر بەو ئامانجەن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1132

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha