به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شروان ده‌روێش وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی شاری مه‌نبه‌ج به ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمزی وتوووه: سه‌رکرده کورده‌کانی سووریا له‌وه‌ی که ئه‌مریکا هیچ ههنگاوێکی کرداری بۆ پێش‌گرتن له هێرشه‌که‌ی تورکیا ئه‌نجام نادات نیگه‌رانه.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: ئێمه به هاوکاری هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش شاری مه‌نبه‌جمان له تیرۆریستان پاک کرده‌وه به‌ڵام ئێستا له عه‌فرین تورکیا هێرشی کردۆته سه‌رمان و ناچارین ژماره‌یێک له هێزه‌کانمان بنێرینه کانتۆنی عه‌فرین.
هاوکات ئیبراهیم خه‌فتان هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئیداریی مه‌نبه‌جیش نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر هه‌یه تورکیا هێرش بکاته سه‌ر ناوچه‌ی مه‌نبه‌ج.
ناوبراو له‌وباره‌یه‌وه به نیۆیۆرک تایمزی وتوووه: هێزی تورکیا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به چڕی تۆپبارانی باره‌گای کورده‌کان ده‌کات هێشتا نه‌یتوانیوه له عه‌فرین پێشڕه‌وی بکات به‌ڵام مه‌نبه‌ج ناوچه‌یێکی هه‌مواره و هاووڵاتییان نیگه‌رانی په‌ره‌سه‌ندنی هێرشه‌کانن به‌ره‌و ئه‌م ناوچه‌یه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌مریکییه‌کان به به‌رپرسانی مه‌نبه‌جیان وتوووه له به‌رانبه‌ر هێرشی تورکیا بۆ مه‌نبه‌ج خه‌ڵکی ئه‌و شاره ده‌پارێزن و پشتیان لێ ناکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment