بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەش کراد، دوای کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری لەبارەی بوونی گرووپێکی چەکداری لە ناوچەی "شبيجه"ی سەر بە قەزای داقوق لە پارێزگای کەرکووک، فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێگەکانی داعشیان لەناوچەیە بۆردوومان کرد.
ئەوەش هاتووە، لەو بۆردوومانەدا دوو چەکداری داعش کوژراون و ئەو پێگەیەش کە وەک شوێنی مانەوە بەکاریانهێناوە لەناوبراوە.
پەیوەست بەم بابەتەش لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەكانی عێراق لە لێدوانێکی رۆنامەنووسیدا رایگەیاندووە: بەمەبەستی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیانەی ماوەی چەندین ساڵە لەناوچە کێشەلەسەرەکان بوونی هەیە، بەمزووانە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە زنجیرەیێک کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن و هەردوولا پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچانە لەئەستۆ دەگرن.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment