بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێگری سەرۆک وەزیران و گوتەبێژی حکوومەت، بەکر بۆزداغ له‌باره‌ی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون رایگەیاند سنووری ئەم ئۆپەراسیۆنە ناوچەی عەفرینە. کاتێک ئەم ئۆپەراسیۆنە بە ئامانجی خۆی دەگات، تورکیا لێرە دەوەستێت، هیچمان نەگووتوە. ناوی ئەم ئۆپەراسیۆنە، ئامانجەکەی ئەمەیە. لە رووی ئۆپەراسیۆنەکەوە ئەمە سنوورەکەیەتی، بەڵام هاوشێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، ئەو ئۆپەراسیۆنەی دەکرێتە سەر منبج و رۆژهەڵاتی فورات، ئەمانە ئۆپەراسیۆنی جیاوازن".
بەکر بۆزداغ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئێمە دەڵێین ئامانجی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون عەفرینه و گوتی: "تیرۆریستانی نێو عەفرین و پاک کردنەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانە. ئێمە زۆر بە روونی دەڵێین دوای ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتنی بەدەست هێنا. تورکیا بە هیچ شێوەیێک رەزامەندیی نیشان نادات و رێگە بە هیچ پێکهاتەیێک نادەین کە دەستەبەری دەوڵەتی تیرۆر بۆ پەکەکە بکات و ببێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر سنوورەکانی تورکیا، یەکپارچەیی خاکەکەی و گیان و ماڵی هاووڵاتییانمان کە لە ناوچەکە دەژین. پێویستیشە هیچ کەسێک ئەمە لە ئێمە چاوەڕێ نەکات.
گوتیشی: "به‌دڵنیاییه‌وه نابێت توركیا و ئه‌مریكا رووبه‌ڕوو ببنه‌وه. ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین روونه‌دات، به‌ڵام ئه‌وه شتێک نییه ته‌نها به هه‌وڵدانی توركیا بێت. به هه‌مان شێوه ئه‌مریكاش پێویسته سه‌ربازانی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ئاگادار بكاته‌وه له‌باره‌ی رووبه‌ڕوو نه‌بوونه‌وه له‌گه‌ڵ توركیادا، ئه‌وانیش پێویسته چاودێربن له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا رووبه‌ڕوو نه‌بنه‌وه.
بەکر بۆزداغ جەختی کردەوە ئامانجی ئۆپەراسیۆنی عەفرین تەنها عەفرینە و پاکسازیی تیرۆریستەکان.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment