به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نۆژین دیرک فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پاراستنی ژنانی کورد له عه‌فرین له یادداشتێک که له ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمزدا بڵاو کراوه‌ته‌وه ڕه‌خنه له سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا هه‌مبه‌ر کوردی سووریا ده‌گرێت.
فه‌رمانده‌ی YPG له عه‌فرین ئاماژه به‌وه ده‌کات که دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی هێرشه بێ‌وچانه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی عه‌فرین له باکووری سووریا ته‌نیا به‌و وڵاته‌ی وتوووه له تۆپبارانه‌کاندا ئاگای له خه‌ڵکی سڤیل بێت و ده‌نووسێت: ئایا ئێستاکه ده‌وڵه‌تی تره‌مپ به هیچ شتێک جگه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی بیر ناکاته‌وه؟
ناوبراو له یادداشته‌که‌یدا زیادی ده‌کات: داواکاری له ئه‌ردۆغان بۆ خۆپارێزی به‌س نییه. ئه‌مریکا جگه له گوشارخستنه سه‌ر هاوپه‌یمانی خۆی ده‌بێ هه‌وڵه‌کانی بۆ دروست کردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له عه‌فرین و دیکه‌ی ناوچه‌کانی سووریا چڕ بکاته‌وه. ده‌بێ سه‌رکرده‌ی به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و دیکه‌ی وڵاتانی جیهان ئه‌رکه ئه‌خلاقییه‌کانیان ڕاپه‌ڕێنن و ڕێگری له هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین بکه‌ن.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پاراستنی ژنان له عه‌فرین ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که هێزه‌کانی تورکیا و پاڵپشت‌کراوانی ئه‌وان له سووریا چه‌کی دروست‌کراوی ئه‌ڵمانیا، ئه‌مریکا و به‌ریتانیا دژ به کورده‌کان به‌کار ده‌هێنن هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ڕه‌خنه‌ش له‌و وڵاتانه ده‌گرێت.
فه‌رمانده‌ی YPJ له عه‌فرین داوا له وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌کات گوشار بخه‌نه سه‌ر تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به هێرشه‌کانی له عه‌فرین بهێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment