به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا له شاری سۆچی وه‌کوو زامنی ئاگربڕ و نوێنه‌ری به‌رهه‌ڵستکاره چه‌کداره سوورییه‌کان به‌شداریی کرد و پاش دانیشتنه‌که‌ش به‌یاننامه‌یێکی ده‌ر کرد.
ده‌قی به‌یاننامه‌که:
تورکیا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ستراتێژێکی سازێنه‌ری بۆ کۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا گرتبوووه به‌ر. له ئه‌گه‌رێکدا که نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌وری چالاک ببینێت و به‌رهه‌ڵستکاره سه‌ره‌کییه‌کانی سووریاش به باشی ده‌ور ببینن دانیشتنه‌که ئه‌نجامی ئیجابی بۆ پڕۆسه‌ی دانوستانی ژێنێڤیش ده‌بێت.
ئه‌ندامی باڵای دانوستاندن و هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی سووریا به‌شداریی کۆنگره‌که‌یان نه‌کرد ئه‌وه‌ش به هۆی پێشێل کردنی ئاگربڕ و هه‌ندێک هه‌ڕه‌شه و نیگه‌رانی له‌و باره‌وه.
هه‌روه‌هاش شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووریا که به مه‌به‌ستی به‌شداری کردنی کۆنگره‌که له ئه‌نقه‌ره‌وه سه‌ردانی ڕووسیایان کرد به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به هه‌ڵکردنی ئاڵا و هێمای حکوومه‌تی ئه‌سه‌د له فڕۆکه‌خانه و باڵاخانه‌که‌ی کۆنگره بایکۆتی دانیشتنه‌که‌یان کرد.
به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌ی سۆچی ڕێککه‌وتن له سه‌ر ئه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی داڕشتن و چاکسازی کردن له ده‌ستووردا کۆمیته‌ی ده‌ستوور پێکبهێنرێت که پێکهاتبێت له 150 که‌س بۆ گۆڕینی ده‌ستووری ئێستاکه‌ی سووریا.
تورکیاش که نوێنه‌رایه‌تیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌کات لیستێکی 50 که‌سی بۆ کۆمیته‌که پێشنیار کردوووه.
سه‌رچاوه: ئانادۆڵۆ
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment