بڕیاری پێکھێنانی کۆمیتەی دەستوور لە کۆنگرەی نیشتمانیی سووریا درا

به‌شی سووریا- لە شاری سۆچی ڕووسیا کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا کە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن تێدا بەشداری نەکرد، ئەنجام درا و تێدا بڕیاری پێکھێنانی کۆمیتەی دەستوور درا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لە شاری سۆچی ڕووسیا، کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا کە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن تێدا بەشداری نەکرد، ئەنجام درا و تێدا بڕیاری پێکھێنانی کۆمیتەی دەستوور درا.

بەپێی ئەو بەیاننامەیەی لایەنەکان پەسندیان کردوووە و وێنەیێکی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوووە، لایەنە بەشداربووەکان داوای کۆتایی ھێنانی شەڕ و پێکدادانەکانیان لە سووریا کردوووە.

لە بەیاننامەکەدا بە مەبەستی دەستەبەر کردنی یەکێتیی سووریا داوای دانوستانی نیشتمانی کرا و ڕاشگەیێنرا کە بۆ ئەم مەبەستە بڕیاری پێکهێنانی کۆمیتەی دەستوور دراوە.

ڕاشگەیێنرا کە ئەو کۆمیتەیەی دەستوور، ئافرەتان و سەرۆکی ھۆزەکان و لایەنە سەربەخۆکان و شارەزایانی سووریا و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن و رژێم لەخۆ دەگرێت.

لە کۆتاییی بەیاننامەکەدا داوا لە سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کرا کە نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا بە مەبەستی ھاوکاری کردنی لایەنەکان بۆ ڕاپەراندنی کارەکانی کۆمیتەی دەستوور لە شاری جنێڤ ڕاسپێرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News ID 11084

Your Comment

You are replying to: .
captcha