بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا ڕەسووڵ عومەر لەگەڵ "الغدپرس"ی وت: هێزی پێشمەرگە هەر لە شوێنەکەی جارانی ماوەتەوە و بە هیچ شێوەیێک بەرەوە ناوەندی پارێزگای کەرکووک پێشڕەویی نەکردووە. ئەوەشی لە میدیاکاندا باسی لێوە دەکرێت دەنگۆیە و دوورە لە ڕاستی.
ڕەسووڵ عومەر جەختی لەوەش کردەوە هێزی پێشمەرگە نایەوێت ڕووبەڕووی هێزی عێراقی ببێتەوە و ئەو ئاواتەش ناخوازێت.
شیاوی ئاماژەیە سەرچاوەیێکی ئەمنیی عێراقی دوو ڕۆژ پێش ئێستا ئیدیعای کردبوو پێشمەرگە بەرەو ناوچەی قەرە هەنجەر لە مەودای ٥ کیلۆمەتریی کەرکووک پێشڕەویی کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment