پێشڕەویی پێشمەرگە بەرەو کەرکووک وەدرۆ خرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری قەرە هەنجەر لە دەوروبەری پارێزگای کەرکووک ئەو ڕاپۆرتانەی وەدرۆ خستەوە کە باس لە پێشڕەویی پێشمەرگە بەرەو کەرکووک دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا ڕەسووڵ عومەر لەگەڵ "الغدپرس"ی وت: هێزی پێشمەرگە هەر لە شوێنەکەی جارانی ماوەتەوە و بە هیچ شێوەیێک بەرەوە ناوەندی پارێزگای کەرکووک پێشڕەویی نەکردووە. ئەوەشی لە میدیاکاندا باسی لێوە دەکرێت دەنگۆیە و دوورە لە ڕاستی.

ڕەسووڵ عومەر جەختی لەوەش کردەوە هێزی پێشمەرگە نایەوێت ڕووبەڕووی هێزی عێراقی ببێتەوە و ئەو ئاواتەش ناخوازێت.

شیاوی ئاماژەیە سەرچاوەیێکی ئەمنیی عێراقی دوو ڕۆژ پێش ئێستا ئیدیعای کردبوو پێشمەرگە بەرەو ناوچەی قەرە هەنجەر لە مەودای ٥ کیلۆمەتریی کەرکووک پێشڕەویی کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11040

Your Comment

You are replying to: .
captcha