فراکسیۆنە کوردییەکان بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی عێراقیان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە و فراکسیۆنە کوردییەکانیش لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد.ب

ەپێی هەواڵی کوردپرێس بەختیار شاوەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لەو بارەیەوە بە ئێن ئاڕ تی وت: پڕۆژە یاسای بودجە خراوەتە دەنگدانەوە کە ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت، بەڵام ئێمە دژی ئەوە بووین کە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت و دانیشتنەکەمان بەجێ هێشتووە.

هاوکات لەلایێکی دیکەوە سەلیم جبووری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتی دانیشتنێکی پەرلەمان دەکەن بۆ ئەوەی ئامادە بێت بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بودجەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11032

Your Comment

You are replying to: .
captcha