به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌ماڵ کۆچه‌ر له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "الفرات"ی عێراق ڕای‌گه‌یاند: ده‌بێت هه‌ڵوێستی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌و ڕێککه‌وتننامانه‌ی که له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان واژۆی کردوووه، شه‌فاف بێت.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌گه‌ر به‌غدا ده‌یه‌وێت داهاتی نه‌وتی هه‌رێم ڕاده‌ست بکات، ده‌بێ قه‌رزه‌کانی به هه‌وڵ بداته‌وه.
کۆچه‌ر به ته‌ئکید له سه‌ر ئه‌وه‌ی که عه‌بادی له چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی به‌غدا-هه‌ولێر جدی نییه، وتی: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌یه‌وێت به ئامانجی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌موو داواکارییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان خه‌رج بکات که ئه‌و پرسه پێشێل کردنی ده‌ستووری عێراق و مافی هاووڵاتییانه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment