فەرماندەی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا دەڵێت لە مەنبەج ناکشێینەوە

به‌شی جیهان- ژەنڕاڵ جۆزیف ڤۆتێڵ، فەرماندەی ناوەندیی سوپای ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕای‌دەگەیێنێت لە مەنبەج کە شارێکی ستراتیژییە لە باکووری سووریا، ناکشێنەوە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوێنێ مەولوود چاووش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕای‌گەیاند: داوای لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا کردوووە ھێزە سەربازییەکانی لە ناوچەی مەنبەج-ی سووریا بکشێنێتەوە، بەر لەوەی تورکیا ھێرشی سەربازی بۆ سەر ناوچەکە ئەنجام بدات.

ژەنڕاڵ جۆزیف ڤۆتێڵ دوێنێ بە تۆڕی ھەواڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمەریکی ڕاگەیاندوووە کە کشانەوەی ھێزە ئەمەریکییەکان "شتێک نییە ئەوان بیری لێبکەنەوە."

ئەو لێدوانەی ڤۆتێڵ ئەوە دەگەیێنێت کە سەربازانی ئەمەریکا لە مەنبەج، لە بەردەم مەترسیی ئەوەدان بکەونە بەر لەشکرکێشی سوپای تورکیا، ئەگەر ئەنکەرە بەڵێنەکانی بۆ ھێرش کردنەسەر ئەو شارە جێبەجێ بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11017

Your Comment

You are replying to: .
captcha