بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئیدارەی ڕاگەیاندنی پەروەردە و بارهێنان لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: قوتابخانەکانی ناحیەی یەک و دووی ورمێ و مەهاباد و پیرانشار و نەغەدە لە قۆناغی سەرەتایی و قوتابخانەکانی سیلوانا و سۆمای برادۆستی ورمێ لە هەموو قۆناغەکاندا پشوو دراون.
هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە قوتابخانە سەرەتایی و پێش ناوەندییەکانی بۆکان پشوو دراون و قوتابخانە سەرەتایییەکانی ئەنزەل و نازلوو دوو کاتژمێر دەوامەکەیان دوا خراوە.
شیاوی ئاماژەیە بە هۆی سەرما و دابەزینی پلەی گەرماوە لە ڕۆژی شەمەوە ژمارەیێک لە قوتابخانەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا پشوو دراون و ئەو پشوودرانەش تا ئەمڕۆ درێژ کراوەتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment