گوگڵ ‌و مۆزیلا قه‌باره‌ی وێنه‌ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- كۆمپانیاكانی گوگڵ و مۆزیلا له‌ ڕێگه‌ی ته‌كنیكێكی نوێوه‌ قه‌باره‌ی وێنه‌ بۆ زیاتر له‌ نیوه‌ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی كوالێتییه‌كه‌ی دابه‌زێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌م دوو كۆمپانیایه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت ساڵی ڕابردوو كۆمپانیای ئه‌پڵ ته‌كنیكێكی نوێی به ‌ناوی ئێچ ئی ئای سی بۆ وێنه‌ خسته ‌كار كه‌ توانی قه‌باره‌ی وێنه‌ به ‌بێ‌ دابه‌زینی كوالێتییه‌كه‌ كه‌م بكاته‌وه‌.

تیم تیریبیری ئه‌ندازیار له‌ كۆمپانیای مۆزیلا كه‌ له‌ پڕۆژه‌ هاوبه‌شه‌كه‌دا كار ده‌كات، ڕای‌گه‌یاند: له ‌پرۆژه‌كه‌یاندا قه‌باره‌ی وێنه‌ به‌ جۆرێک كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ سه‌دا 15ی له‌ شێوازه‌كه‌ی ئه‌پڵ كه‌متر بێت.

كیلی سومبسون به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ پێگه‌ی فرۆشتن ‌و ئاڵوگۆڕی وێنه‌كان به ‌شه‌رمه‌زاری ده‌زانێت تا ئێستاش له‌ جیهاندا كار له‌سه‌ر ته‌كنیكی وێنه‌ی جی پی ئی جی ده‌كرێت كه‌ ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10983

Your Comment

You are replying to: .
captcha