بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەنس ستۆلتن بێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانیی ناتۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا راشیگەیاند رۆڵی ناتۆ لە عێراقدا فراوانتر دەکەن، بە جۆرێک لە رێگای راهێنانەوە پاڵپشتی زیاتر بەهێزەکانی ئەو وڵاتە بکەن.
ئەمینداری گشتی هاوپەیمانیی ناتۆ باسی لەوەش کرد، بەرنامەی راهێنانەکە لە دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق و دەرەوەی بەغدای پایتەخت دەبێت.
ئەوەشی خستەرشوو، راهێنانەکە بە قۆناغ دەبێت و لە بنەڕەتدا پەیوەست و پاڵپشتی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەن.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment