وەزیری دەوەی بەریتانیا پشتگیریی خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنی تورکیا ڕاگەیاند

بەشی جیهان- بووریس جانسۆن وەزیری دەروەی بەریتانیا سەبارەت بە هێرشی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین ڕایگەیاند: تورکیا مافی ئەوەی هەیە ئاسایشی سنوورەکانی خۆی بپارێزێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش درێژەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی کوردنشینی عەفرین لە باکووری سووریا، بووریس جانسۆن وەزیری دەروەی بەریتانیا لە پەیامێکدا لە لاپەڕەی تویتەردا نووسیی: بەریتانیا ئاڵوگۆڕەکانی عەفرین لە نزیکەوە چاودێڕی دەکات.

ناوبراو لە پەیامەکەیدا پشتگیریی خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنی تورکیا ڕاگەیاند و نووسیی: تورکیا مافی ئەوەی هەیە ئاسایشی سنوورەکانی خۆی بپارێزێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10779

Your Comment

You are replying to: .
captcha