کوردپرێس- به‌پێی زانیارییه‌کانی وێب سایتیMindbodygreen ی پزیشکی، تیشکی خۆر ئه‌م نه‌خۆشییانه چاره‌سه‌ر ده‌کات:
1. شێرپه‌نجه: "زین کیم"ی پزیشکی ئه‌مریکی ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه که خۆراکی ته‌ندروست و حه‌مامی تیشکی خۆر زۆر به‌سووده بۆ سنووردارکردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک.
2. کوشتنی به‌کتریا: تیشکی خۆر به‌کتریای زیانبه‌خش له ناو ده‌بات.
3. ته‌ندروستی پێست: کاریگه‌ری زۆر باشی ھه‌یه له‌سه‌ر گرفته‌کانی پێست وه‌ک سه‌ده‌فی و زیبکه‌ی و ئه‌کزیما و ھه‌و کردنی پێست.
4. کۆلیسترۆڵ: تیشکی خۆر ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش له له‌شدا که‌م ده‌کاته‌وه و ڕێژه‌ی به‌رزی کۆلیسترۆڵی خوێن ده‌گۆڕێ بۆ ھۆرمۆنی ستیرۆید و هه‌ندێک ھۆرمۆنی دیکه که له‌ش پێویستییه‌تی.
5. فشاری خوێن: تیشکی خۆر ھاوکاره له دابه‌زاندنی فشاری خوێندا و کاریگه‌ری لاوه‌کی ھه‌ندێ ده‌رمان له‌سه‌ر دڵ که‌م ده‌کاته‌وه.
6. ئه‌ستوور بوونی خوێنبه‌ره‌کان: تیشکی خۆر ده‌چێته قووڵاییی پێسته‌وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته پاککه‌ره‌وه‌یێکی باش بۆ خوێن و مولووله‌کانی، توێژینه‌وه‌کانی پێشتریش که له ئه‌ورووپا کراوه ده‌ریخستوووه ئه‌وانه‌ی گرفتی ئه‌ستوور بوونی خوێنبه‌ره‌کانیان ھه‌یه بارودۆخیان باشتر بوووه کاتێ چوونه‌ته به‌ر تیشکی خۆر، ھاوکات ڕێژه‌ی ئۆکسجین له خوێندا زیاتر ده‌بێ و سه‌ره‌نجامیش له شانه‌کاندا به ھه‌مان شێوه.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment