بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمریکا لە دووهەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا دژ بە کوردەکان لە کانتۆنی عەفرینی سوویا کاردانەوەی لەخۆی نیشان دا. هێزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەمبارەوە بە کورتی وتی: پێشتریش تیلەرسێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پێوەندی لەگەڵ هاوتاکانی خۆی لە تورکیا و ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا سەبارەت بە دۆخی باکووری ڕۆژئاوای سووریا و بەتایبەت تێکەڵ بوونەوەی خەڵکی بێتاوانی مەدەنی لەگەڵ پێکدادانەکان نیگەرانە.
زیاتر وتیشی: وەکوو هاوپەیمانی تورکیا لە ناتۆ و هاوبەشی گرینگمان لە شەڕی دژە داعش، لە مافی ڕەوای ئەو وڵاتە بۆ لابردنی نیگەرانییە ئەمنییەکانی خۆی پشتیوانی دەکەین.
لە کۆتاییدا هێزەر ناوێرت وتی: داوا لە تورکیا دەکەین لەسەرخۆ بێت و وێڕای سنووردار کردنەوەی کات و شوێنی ئۆپەراسیۆنەکە لە بەفیڕۆدانی گیانی خەڵکی مەدەنی خۆی دوور بگرێت. داواش لە هەموو لایەنەکان دەکەین تەرکیزیان هەر لەسەر شکست دانی داعش بێت و ئێستا کاتی ئەوەیە گەلانی گەورە بۆ دابین کردنی سەقام و ئاسایش بۆ گەلی سووریا پێکەوە هاوکاری بکەن.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment