گەشەی سەقامگیر لە ئامانجە گرینگەکانی شۆڕشی ئیسلامییە

بەشی کوردستان- نوێنەری وەلی فەقی لە کوردستان ڕایگەیاند: گەشەی سەقامگیر لە هەموو ناوچەکانی وڵاتدا لە ئامانجە سەرەکییەکانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە لە پارێزگای کوردستانیشدا هەندێک بەرنامەی بۆ داڕێژراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا سەید محەمەد حسینی شاهڕوودی وتیشی: چاوڕێ دەکرێت دەوڵەت و بەرپرسان بۆ وەدی هاتنی گەشەی سەقامگیر کەڵک لە بەڕێوەبەرانێک وەربگرن کە وەکوو سەردەمی شەڕی سەپێندراو چالاکیی جیهادی وەکوو شانازییێک بۆ خۆیان بزانن.

ناوبراو زیادی کرد: شۆڕشی ئیسلامی لە چوار دەیەی ڕابردوودا هەمبەر شەیتانێکی گەورە وەستاوەتەوە کە هەموو پیلانەکانی بۆ ڕێگری کردن لە گەشەی وڵاتی ئێران خستۆتە گەڕ.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10499

Your Comment

You are replying to: .
captcha