بەپێی هەواڵی کوردپرێس نوور باخچەکەپلی بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی تورکیادا ڕایگەیاند "لەیلا زانا لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ تا ٣٠ی نیسانی ٢٠١٧ بەشداریی لە ٢١٢ دانیشتنی پەرلەمانی نەکردووە و بەو ھۆیەشەوە و بەپێی ماددەی ٨٤ی دەستووری تورکیا، دەنگدان لەسەر ڕاپۆرتی هاوبەشی ھەردوو لیژنەی دادپەروەری و دەستوور و بڕیاری سەرۆکایەتیی دیوان لەم بارەیەوە ئەنجام درا".
هەر لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا لە کۆی ٣٢٤ پەرلەمانتار، ٣٠٢ پەرلەمانتار دەنگیان دا بە لێسەندنەوەی متمانە و ٢٢ پەرلەمانتاریش ڕەتیان کردەوە.
ئەمە دووەم جارە مافی پەرلەمانتاری لە لەیلا زانا پەرلەمانتاری کورد دەسەنرێتەوە، یەکەم جار و لە ساڵى ١٩٩١دا بەهۆکاری سوێندخواردنی پەرلەمانتاریی بە زمانی کوردی ئەو مافەی لێسەندرایەوە. لە ساڵى ٢٠١٥شدا کە بوووەوە پەرلەمانتار جارێکىتر بە زمانى کوردى سوێندى خوارد.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment