به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کارولاین فارست ڕۆژنامه‌وان و دایکومێنتاری فهڕانسی یه‌که‌مین فیلمی ئه‌کشێن و سیاسیی خۆی تۆمار کردوووه که ژیانی کچه شه‌ڕڤانه کورده‌کان و شه‌ڕڤانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌گێڕێته‌وه.
فیلمه‌که له قۆناغی پێش به‌رهه‌م هێنان دایه و لێئۆ میدنبرگ ده‌رهێنه‌ریه‌تی، فیلمه‌که ڕووداوه ڕاسته‌قینه‌کان ده‌گێڕێته‌وه و به‌سه‌رهاتی زه‌هرا کچه ئێزدییێک ده‌گێڕێته‌وه که له لایه‌ن داعشه‌وه ڕفێندراوه و وه‌کوو کویله‌ی ڕه‌گه‌زایه‌تی ده‌فرۆشرێت.
زه‌هرا هه‌ڵ دێت و ده‌چێته ڕیزی که‌تیبه‌ی ژنانه‌وه که که‌سانێک له تێکڕای جیهانه‌وه ته‌ڤلی ده‌بن. ئه‌و که‌تیبه‌یه ناوی "که‌تیبه‌ی ماره‌کان" یان"کوڵه کوێره‌ی سوور"ه. زه‌هرا له درێژه‌ی فیلمه‌که‌دا له‌گه‌ڵ ژنانی دیکه که له وڵاتانی جۆربه‌جۆر ڕووداوێکی له‌و جۆره‌یان بۆ ڕووی داوه ئاشنا ده‌بێت. لینا له‌و فیلمه‌دا ده‌بێته دۆستی نزیکی زه‌هرای ئێزدی.
ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌که تا ئێستا خاوه‌نی 20 به‌ڵگه‌فیلمه و به گۆڤاری ڤرایتی وتوووه ئایدیای ئه‌م فیلمه‌ی پاش دیمانه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌یان ژنه کوردی ئێزدی و شه‌ڕڤانی ژن له سووریا و عێراق وه‌رگرتوووه و بنه‌مای فیلمه‌که‌ش ڕاستییه‌کان و ڕووداوی ڕاسته‌قینه ده‌گێڕێته‌وه.
سه‌رچاوه: گۆڤاری "ڤرایتی"ی ئه‌مریکا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment