خولوسی ئاکار کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی تورکیای لە چیای گارە راگەیاند

بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سەربازییەکەیان لە گارە کۆتایی هاتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا ئاشکرای کرد ئۆپەراسیۆنی (چنگی ھەڵۆ -2) دوای چوار رۆژ لە چیای گارە کۆتایی هاتووە.

وەزیری بەرگریی تورکیا وتیشی: "لە ئۆپەراسیۆنی چیای گارەدا 48 چەکداری پەکەکەیان کوشتووە و دوو چەکداری دیکەشیان بە دیل گرتووە".

ناوبراو راشیگەیاند، سێ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و سێ سەربازی دیکەشیان بریندا ربوون.

وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوە شكرد، ئەو 13 هاووڵاتییەی لەلایەن پەکەکەوە دەستگیرکرابوون، لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون.

لە بەرامبەردا پەكەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 30 سەربازی سوپای توركیایان لە گارە كوشتووە

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 11/2/2021، وەزارەتی بەرگری توركیا ئۆپەراسیۆنی (چنگی ھەڵۆ-2)ی دژی پەكەكە لە چیای گارە دەستپێكرد.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1036

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha