بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا ئاشکرای کرد ئۆپەراسیۆنی (چنگی ھەڵۆ -2) دوای چوار رۆژ لە چیای گارە کۆتایی هاتووە.
وەزیری بەرگریی تورکیا وتیشی: "لە ئۆپەراسیۆنی چیای گارەدا 48 چەکداری پەکەکەیان کوشتووە و دوو چەکداری دیکەشیان بە دیل گرتووە".
ناوبراو راشیگەیاند، سێ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و سێ سەربازی دیکەشیان بریندا ربوون.
وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوە شكرد، ئەو 13 هاووڵاتییەی لەلایەن پەکەکەوە دەستگیرکرابوون، لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون.
لە بەرامبەردا پەكەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 30 سەربازی سوپای توركیایان لە گارە كوشتووە
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 11/2/2021، وەزارەتی بەرگری توركیا ئۆپەراسیۆنی (چنگی ھەڵۆ-2)ی دژی پەكەكە لە چیای گارە دەستپێكرد.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment