٩ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١٧:٢٥
دەستپێکی ئاڵوگۆڕەکان لە شارەوانیی مەریوان

بەشی کوردستان- لە ڕێوڕەسمێکدا کە بە ئامادە بوونی شارەدار و ژمارەیێک لە بەرپرسانی شارەوانیی مەریوان بەڕێوە چوو جێگرانی نوێی بەشە جۆراوجۆرەکانی شارەوانی ناسێندران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو ڕێوڕەسمەدا کە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی شارەوانیی مەریواندا بەڕێوە چوو محەمەد عەلی باغانی لە جێگای حەیدەر ڕاستخەدیو وەکوو جێگری گەشە و بەڕێوەبەرایەتی ئینسانیی شارەوانیی مەریوان و هەروەها هادی سەعیدی وەکوو بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پەسماندی شارەوانیی مەریوان دەست نیشان کران.

جەماڵ شەریفی شارەداری مەریوان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ئاڵوگۆڕی ئیداری بابەتێکی ئاساییە و بە بۆنەی کەڵک وەرگرتن لە هەموو تواناکان و دەفرایەتییەکان ئەنجام دەدرێت و هیوادارین ئاڵوگۆڕەکانی ئێستا ببێتە هۆی باشتر بەرەو پێش چوونی پڕۆسەی ئیدرای لە شارەوانیدا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News ID 10305

Your Comment

You are replying to: .
captcha