بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو ڕێوڕەسمەدا کە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی شارەوانیی مەریواندا بەڕێوە چوو محەمەد عەلی باغانی لە جێگای حەیدەر ڕاستخەدیو وەکوو جێگری گەشە و بەڕێوەبەرایەتی ئینسانیی شارەوانیی مەریوان و هەروەها هادی سەعیدی وەکوو بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پەسماندی شارەوانیی مەریوان دەست نیشان کران.
جەماڵ شەریفی شارەداری مەریوان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ئاڵوگۆڕی ئیداری بابەتێکی ئاساییە و بە بۆنەی کەڵک وەرگرتن لە هەموو تواناکان و دەفرایەتییەکان ئەنجام دەدرێت و هیوادارین ئاڵوگۆڕەکانی ئێستا ببێتە هۆی باشتر بەرەو پێش چوونی پڕۆسەی ئیدرای لە شارەوانیدا.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment