شەڕ و ئاشتی لە نێوان تورکیا و YPGدا بە موسکۆ و واشنتنەوە بەسراوە

بەشی جیهان- مەتین گورجان کارناسی پرسی ئەمنیەتی لە تورکیا لەو باوڕەدایە کە سەر هەڵدانی شەڕ لە نێوان هێزە کوردەکانی سووریا و تورکیا نە لە دەستی ئەنقەرەدایە نە لە دەستی PKK بەڵکوو بەسراوە بە هەڵویستی دوو زلهێزەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەتین گورجان کارناسی پرسی ئەمنیەتی لە یادداشتێکی کورتدا کە دۆخی تورکیا لە ساڵی 2018دا تاوتوێ دەکات نووسیی: ئەگەر لە نێوان ئەرتەشی ئازاد کە تورکیا پشتیوانیی لێدەکات لەگەڵ هێزە کوردەکان کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانییان لێدەکرێت شەڕ دروست ببێت بارگرژی لە سووریا تەشەنە دەستێنێت.

ناوبراو لە یادداشتەکەیدا کە لە ئەلمانیتۆردا بڵاو کراوەتەوە دەشنووسێت: ڕووسیا لە ڕۆژئاوای سووریا و ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کاریگەرییان هەیە لەسەر هەڵسوکەوتی تورکیا و YPG.

مەتین گورجان لە کۆتاییدا دەڵێت: پرسیار ئەوەیە کە تەنگەژە لە نێوان تورکیا و YPG لە ساڵی 2018دا دەبێتە شەڕێکی قووڵ یا پڕۆسەی ئاشتی لە نێوانیاندا دەست پێدەکات؟ وەڵامی ئەو پرسیارە لە قەندیل و ئەنقەرە نییە بەڵکوو لە موسکۆ و واشنتەندایە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10303

Your Comment

You are replying to: .
captcha