بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەر لە بەیانیی ڕۆژی دووشەمە 18ی بەفرانبار ژنێکی بۆکانی لە گوندی ئەوج تەپە خۆی سووتاند.
ئەو ژنە بریندارە بۆ نەخۆشخانەی بۆکان گواسترایەوە بەڵام لەوێش چارەسەر نەکرا و بۆ نەخۆشخانەی تەورێز نێردرا و سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە بە هۆی توندی برینەکانییەوە گیانی سپارد.
دەوترێت ئەو ژنە بە هۆی ناکۆکی نێو بنەماڵەیەوە خۆی سووتاندووە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment