کوردپرێس: مانگی ڕابردوو بۆ یەکەم جار پاش بەهاری عەرەبی ناڕەزاییی بەرفراوان لە هەرێمی کوردستان سەری هەڵدا. خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حکوومەت، خزمەتگوزاری، چاکسازی، نەمانی گەندەڵی و خەرج کردنی تێکڕای مووچەی فەرمانبەرانیان دەکرد. 5 خۆپیشاندەریش گیانی خۆیان لە دەست دا. زیاتر لە 100 کەس بریندار بوون و بە سەدان کەسی ڕۆژنامەوان و ناڕازی دەستبەسەر کران. ئەو خۆپیشاندانە تەنها لێکەوتەی بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆمی 25ی سێپتێمبێر نەبوو بەڵکوو ناڕەزایی بەرانبەر بە هەموو ئەو چاکسازییانە بوو کە خەڵکی چەندین ساڵە بەتەمان بکرێت و نەکراوە.
ئێستا ناڕەزاییەکان هێور بۆتەوە بەڵام ئەگەر حکوومەتی هەرێم ئاوڕ لە خواستی ناڕازییان نەداتەوە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایی و توندوتیژی وێنا دەکرێتەوە. ئەو توندوتیژییەش ئەگەری ئەوەی هەیە لەلایەن داعش و دیکەی توندڕەوەکانەوە بقۆزرێتەوە. فشارخستنە سەر سەرکردە کوردەکانی هەرێم لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بە تایبەت ئەمریکا، عێراق و یەکێتیی ئەورووپا دەرەچەیێکە بۆ کەم کردنەوەی تەنگەژەکان لە هەرێمی کوردستان.
قەیرانی سیاسی و ئابووری هۆکاری سەرەکیی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە و هاتنە سەر شەقامی هاووڵاتییانی هەرێم بوو. قەیرانی ئابووری کە پاش ڕیفراندۆم زیاتریش بوووە دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارەکەی حکوومەتی هەرێم کە ساڵی 2013 بە بێ پرسی بەغدا نەوتی هەناردە کرد. شەڕی داعش‌یش سەرباری ئەو هۆکارە بوو. سەرمایەدانەریی دەرەکی و ناوخۆیی بە تەواوەتی کەمی کردوووە و کەرتی گەشتیارییش بەهۆی داخرانی فڕۆکەخانەکانی هەرێمەوە وەستاوە. ڕیفراندۆم لە جێگەی یەک خستنی خەڵک و حکوومەت، ناکۆکییەکانی زیاتر کرد. لە لایێکی تریشەوە دوو حیزبی پارتی و یەکێتییش متمانەی خەڵکیان لێ­ فەوتاوە و کەوتنی کەرکووکیش لە ڕۆژی 16ی ئەکتەوبر بێ­هیواییی خەڵکی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر کردوووە.
بە برسی مانەوەی زۆرینەی خەڵک لە هەرێمی کوردستان هۆکاری بێ­هیوایی نیسبەت بە داهاتوو بوو. خەڵکی ئەو کێشەیە لە چاو نوخبە سیاسییەکان دەبینن. دوو حیزبی پارتی و یەکێتی لە جێگەی ئەوەی مەرجەکانی بەغدا قبووڵ بکەن و لێکەوتەکانی ڕیفراندۆم چارەسەر بکەن زیاتر لە پێش پاڵیان بە دەسەڵاتەوە داوە. دەسەڵاتدارانی هەرێم داوای زۆرینەی کوردەکان بە تایبەت گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، نەوەی نوێ بۆ هەڵوەشاندنەوەی حکوومەت و دیاری کردنی کاتی هەڵبژاردن و پێک هێنانی وەفدێکی نیشتمانی بۆ دانووستان کردن لەگەڵ بەغدا نادیدە ئەگرن. یەکێتی ڕۆژی یەکەم مۆڵەتی خۆپیشاندانی بە ناڕازییان دا بەڵام لە ڕۆژی دووهەمەوە هەوڵی دا لە ڕێگای بەکارهێنانی زۆرەوە پێش بە خۆپیشاندانەکان بگرێت. ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی نالیا کە گەورەترین کۆمپانیای میدیا کوردییەکانە لەلایەن دەوڵەت و هێزی یەکێتییەوە داخرا. پارتی نەیهێشت ناڕەزایییەکان بەرەو ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی بکشێت و لە بەرانبەردا هەزاران هێزی خۆی ناردە ناوچەکە و کاتی هێرشی خەڵکی ناڕازی بۆ سەر بارەگای حیزبەکان لە هەڵەبجە و سلێمانی هێرشیان کردە سەر خەڵکەکە. ناڕازییان دەیان بارەگای حیزبەکانیان سووتاند. لە هەمان کاتدا کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان لە حکوومەت کشانەوە و یۆسف محەمەد سەرۆکی پەڕلەمان وازنامەی خۆی پێشکەش کرد. لە سلێمانیش ئیتفاقی نێوان یەکێتی و گۆڕان هەڵپەسێردرا و سەرکوت کردن بوووە هۆی ئەوەی لایەنگرانی گۆڕان زیاتر بێت. یەکێتی و بنەماڵەی تاڵەبانی ناڕەزایییەکان بە کوودەتای دژ بە خۆیان لێک دەدەنەوە و ئەوەش لە حاڵێکدایە که لە نێو یەکێتیش و لە نێو گۆڕانیش ڕکابەریی توند هەیە بۆ ئەوەی دەسەڵات لە بندەست بنەماڵەکان دەربهێندرێت.
بەو حاڵەشەوە ناکۆکییەکان تەنها لە نێوان حیزبەکاندا نییە بەڵکوو لە نێوخۆی حیزبەکانیشەوە تووشی ناکۆکی هاتوون. دوو حیزبی پارتی و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانیش تووشی ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی هاتوون. له ماوه‌ی به‌ڕێوه چوونی ڕیفراندۆم مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو ڕێبه‌ری پێشڕه‌وی کوردی عێراق جێگه‌ی خۆی به برازاکه‌ی واتا نێچیرڤان بارزانی له حیزبی دیموکرات دا. نه نێچیرڤان بارزانی و نه قوباد تاڵه‌بانی که سه‌ر به حیزبی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه له‌لایه‌ن حیزبه‌کانییه‌وه به ته‌واوه‌تی پشتیوانی‌یان لێ ناکرێت. جگه له‌وه‌ش، ناکۆکی له نێوخۆی حیزبی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به قۆناغێکی مه‌ترسیدار ده‌گات. که‌واته، نه بارزانی و نه تاڵه‌بانی نایانه‌وێت به بۆنه‌ی ترسی له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات و لاواز بوونیان له به‌رانبه‌ر ڕکابه‌رانیان، ده‌وڵه‌ت هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه. لێدوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌باره‌ی مه‌یلیان بۆ ته‌عامول له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی له‌لایه‌ن هه‌ردووکیان به‌و شێوه‌یه ده‌وترێته‌وه که گڵۆپێکی سه‌وز بۆ درێژه‌ی به‌رنامه‌ی کاریی ئه‌وان ده‌بێت. بارزانی و تاڵه‌بانی له‌و لێدوانانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا که‌ڵکیان وه‌رگرتوووه بۆ ئه‌وه‌ی حیزبه‌کانیان و هه‌روه‌ها حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی پێشوو و گرووپه سیاسییه نوێکان به‌ره‌وڕووی پرسیار بکه‌نه‌وه.
له ڕاستیدا دووپات بوونه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان سه‌پاندنی توندوتیژی له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی به‌دواوه ده‌بێت. له درێژایی 26 ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتیی هه‌رێمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردستان، ناڕازییان و خۆپیشانده‌ران وه‌کوو ئامێرێکی به‌هێز بۆ ڕاگه‌یاندنی داواکارییه‌کانیان به‌کار هێنراون. شایانی باسه که هه‌رێمی کوردستان تاکوو ساڵی 2006 میدیایێکی سه‌ربه‌خۆی نه‌بوو و په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانیش تاکوو ساڵی 2009 به بۆنه‌ی کۆنتڕۆڵ کردنی له‌لایه‌ن پارتی و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و نه‌بوونی حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌کان چالاک نه‌بوو. له کاتێکدا به‌هاری عه‌ره‌بی پێکهاته‌ی خۆسه‌ری ڕژێمه‌کانی جیهانی عه‌ره‌بی هه‌ژاند ناڕازییانی کوردیش له فێبریوێری 2017 له هه‌رێمی کوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام. 10 خۆپیشانده‌ر کوژران و زیاتر له 500 که‌سیش بریندار بوون. په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌و خۆپیشاندانه به‌یاننامه‌ی ناسراو به به‌یاننامه‌ی ژماره 2ی په‌سه‌ند کرد که 17 بڕگه له‌خۆ ده‌گرێته‌وه و وه‌کوو ڕێککه‌وتنی نێوان حکوومه‌ت و حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌کان و خۆپیشانده‌ران دێته ئه‌ژمار. ئه‌و داواکارییانه بریتییه له؛ پاراستنی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزی فه‌رمیی پۆلیس به جێگه‌ی هێزه نافه‌رمییه‌کان، قه‌ده‌غه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی هێزی پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سیاسی، ئازاد کردنی ناڕازییان و دادگه‌یی نه‌کردنیان، جێبه‌جێ کردنی چاکسازی، به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی ژیانی خه‌ڵک و ئازادیی سیاسی و هه‌روه‌ها دانووستانی سیاسیی نێوان پارته بهشداربوووهکان له په‌رله‌مان.
جێبه‌جێ کردنی ئه‌و ڕێککه‌وتنه ده‌یتوانی ڕێگری له دووپات بوونه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له هه‌رێمی کوردستان بکات به‌ڵام سه‌رکرده‌کانی هه‌رێمی کوردستان نه‌یانده‌توانی جێبه‌جێ بکه‌ن. خۆپیشانده‌رانی کورد به پشت به‌ستن به هێز بێده‌نگ نابن. خه‌ڵک له 5 ساڵی ڕابردوودا به جێگه‌ی خۆپیشاندانی ئاشتییانه زۆرتر شه‌ڕیان ئه‌زموون کردوووه. که‌واته ده‌بێ داواکاریی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا فێر بێت به جێگه‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ک به شێوه‌ی ئاشاتییانه بێنه سه‌ر شه‌قام. ئه‌گه‌ر سه‌رله‌نوێ خۆپیشاندانه‌کان ده‌ست پێبکرێته‌وه و توندوتیژی لێبکه‌وێته‌وه مومکینه هه‌رێمی کوردستان و به تایبه‌ت سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه ده‌ره‌کییه‌کانه‌وه کۆنتڕۆڵ بکرێته‌وه. جگه له‌وه‌ش، خۆپیشانده‌ران، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، کۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و عه‌داله‌ت له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دان که به دوای لێکه‌وته‌کانی ڕیفراندۆم و توانا نه‌بوون بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سیاسی و ئابووری، پارتی و یه‌کێتیی نیشتمانی پێگه‌یێکی لاوازیان هه‌یه. پارته ئۆپۆزیسیۆنه‌کان نایانه‌وێت هیچ ده‌رفه‌تێک بۆ کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتدارێتیی یه‌کلایه‌نه‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانی و پارتی له بواره سیاسی، فه‌رهه‌نگی، ئه‌منی، ئابووری، ده‌وڵه‌تداری و بازرگانی له ده‌ست بده‌ن. خۆپیشاندانه‌کانی مانگی ڕابردوو وه‌کوو خۆپیشاندانه‌کانی ساڵی 2011 له‌گه‌ڵ سه‌رکوت کردنی ده‌وڵه‌ت سه‌رکوت کرا به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش هه‌وڵێک بۆ به‌راورده کردنی داواکاریی خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام نه‌درا و هێشتاکه هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندان به‌رده‌وامه. له ده‌رئه‌نجامدا مومکینه تا ئه‌و کاته‌ی که حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئاوڕدانه‌وه له داواکاری و دروست کردنی ڕێککه‌وتنی سازێنه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان کار نه‌کات، خۆپیشاندانه‌کان درێژه‌ی ببێت.
سه‌رچاوه: سه‌نته‌ری التحریر
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment