بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەلی بەدیری بە ماڵپەڕی هەواڵی بەغداد یەومی ڕاگەیاندوووە ژمارەیێک لە سەرکردە سوننەکان و هەروەهاش ئەمریکییەکان فشار بەکار دەهێنن بۆ ئەوەی ژمارەیێک لە سەرکردە بەعسییەکان ڕێگە پێبدەن بگەڕێنەوە دەسەڵات ئەوەش لە ڕێگای بەشداری کردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق.
بەدیری جەختیشی کردەوە سەرکردە بەعسییەکان بە هیچ لەونێک بۆیان نییە بگەڕێنەوە دەسەڵات.
ناوبراو ئەوەشی زیاد کرد: ئەمریکا و سیاسەتوانە داعشییەکان هەرگیز ناتوانن لە عێراقدا خۆیان بەسەر ئەو گەلەدا بسەپێنن کە ئازاری زۆریان لە بەعسییەکان چەشتوووە.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment