دۆخی نائاسایی لە تورکیا دیسانەوە درێژ دەکرێتەوە

بەشی تورکیا- جێگری سەرۆک‌وەزیران و وتەبێژی حکوومەتی تورکیا ڕای‌گەیاند حکوومەتەکەی پارتی داد و گەشە جارێکی دیکەش دۆخی نائاسایی لەو وڵاتە درێژ دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەکر بووزداغ جێگری سەرۆک‌وەزیران و وتەبێژی حکوومەتی تورکیا باسی لەوە کرد حکوومەت پێی باشە دیسانەوە یاسای دۆخی نائاسایی لە وڵاتدا درێژ بکاتەوە.

بووزداغ ئەوڕۆ دووشەممە ١٨ی بەفرانبار پاش دانیشتنی کابینەی تورکیا لەگەڵ هەواڵنێران دەری‌بڕێ: دۆخی نائاسایی لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ کرا و بڕیار وایە دیسانەوە درێژ بکرێتەوە.

زیاتر وتیشی: پرسەکە ڕەنگە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لێکدانەوەی بۆ بکرێت و لە دانیشتنی دواییی کابینە پەسند بکرێت، پاشان دەچێتە پەرلەمان و قسەی لەسەر دەکرێت و دواجاریش جێبەجێ دەکرێت.

یاسای دۆخی نائاسایی ٥ ڕۆژ پاش کوودەتا بێئاکامەکەی ١٥ی جوولای و بە داوای حکوومەتی ئاکپارتی پەسند کرا و لەو ساتەوە تا ئێستا سێ مانگ جارێ درێژ دەکرێتەوە و هەر بۆیەش پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان حکوومەت بەوە تۆمەتبار دەکەن هەلقۆستنەوە لەم بابەتە دەکات و ئەم یاسایە بۆ بەهێز کردنەوەی خۆی و پێگەی بەکار دەهێنێت.

سەرچاوە: هەواڵدەریی ئانادۆلۆ

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10272

Your Comment

You are replying to: .
captcha