بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم شادقووچی، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی شەرەوانیی ورمێ وتی: ئەوڕۆ بوومەلەرزە یەکێک لە مەترسیدراترین بابەتەکانی ڕۆژە، وەکوو نموونە بوومەلەرزەی کووهبەندی کرمان کە نزیک لە 2.5 ڕیختەر بوو ئەگەر بە گوڕێکی زیاترەوە ڕووی بدابا خەساری زۆری لێدەکەوتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: شاری ورمی 417 هێکتار پێکهاتی سواوی هەیە کە هەمبەر بوومەلەرزە زۆر لاوازە و ئەگەر بوومەلەرزە ڕوو بدات خەساری گیانیی زۆری لێدەکەوێتەوە.
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی شەرەوانیی ورمێ ئاشکرای دەکات: کارگرووپێک کە لە ڕێکخراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی قەیران، ڕێکخراوی ئاگر کوژێنەوە و ڕێکخراوی ئەندازیاری پێکهاتووە و هەوڵی زۆر گرینگ لەو کارگرووپەدا دەدرێت کە یەکێک لەوانە چێکردنی شوێنی ناچاری بۆ کاتی ڕوودانی بوومەلەرزە لە شوێنە جیاوازەکانی شاری ورمێدایە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment