وێده‌چێت به‌رهه‌م ساڵح و بافڵ تاڵه‌بانی، هاوپه‌یمانی عه‌بادی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژنامه‌ی "العرب"ی له‌نده‌ن باسی هاوپه‌یمانیی نێوان بافڵ تاڵه‌بانی کوڕی ڕێبه‌ری پێشووی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سیاسه‌توانی کورد و پاڵپشتیی سه‌رۆک‌وه‌زیرانی عێراق له‌وانی کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی "العرب" له‌ زاری سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌ ئاگاداره‌کانه‌وه‌ نووسیی: بافڵ تاڵه‌بانی که‌ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵحدا ئیئتیلافی کردوووه‌، وێده‌چێت هاوپه‌یمانێکی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک‌وه‌زیرانی عێراق له‌ پێناو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق یان پاش هه‌ڵبژاردن بێت.

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ زیادی کرد: به‌رهه‌م ساڵح سیاسه‌توانی کورد که له‌‌ حزبه‌که‌ی تاڵه‌بانی جیا بۆته‌وه‌ و هاوپه‌یمانێکی بۆ دیموکراسی و داد پێکهێناوه‌ بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵ ده‌دات که‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌ براوه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10249

Your Comment

You are replying to: .
captcha