بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەوڕۆ هەینی ١٥ی بەفرانبار تەرمی سێ شەهیدی پێکدادانەکانی دوو ڕۆژ پێشی پیرانشار لە سێ شاری ورمێ، میاندواو و نەقەدە بەڕێ کران و بە خاک ئەسپێردران.
ئەوڕۆ پاش نوێژی هەینی تەرمی شەهید محەمەد ڕەزا گوڵمحەمەدی لە ورمێ، شەهید یوونس ئەمانی لە میاندواو و شەهید محەمەد حسێن کاشفی لە نەقەدە بە ئامادە بوونی خەڵک و بەرپرسان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان ئەسپەردەی خاک کران.
شەوی چوارشەممەی ١٣ی بەفرانبار لە پێکدادانێکی سەربازیدا ٣ سەربازی ونی ئیمام زەمان (عج) شەهید کران و بەگوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی ئیتلاعات ئەم ڕووداوە لەلایەن گرووپێکەوە خولقاوە کە بە مەبەستی تەقینەوە و کوشتاری و درێژەدان بە نائارامییەکانی ئەم دواییە هاتبوونە ناو وڵاتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment