بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مامۆستا عەبدولڕەحمان خودایی لە وتارەکانی نوێژی هەینی دەریبڕی: خەڵک و بەرپرسان دەبێ بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکان و پڕ کردنەوەی کەمایەتییەکان پێکەوە هاوبیر و هاوکار بن.
زیاتر وتیشی: درووست کردنی نائارامی و خەسار لێدان لە سامانی گشتی وێڕای ئەوەی زیان لە تێكڕای وڵات دەدات و بەیتولماڵی موسوڵمانان و ژێرخانەکانی وڵات لەناو دەبات، دوژمنانی نیزامی ئیسلامیش خۆشحاڵ دەکات و ئەمەش هاوکاریی دوژمنانە بۆ گەیشتن بە ئامانجی لەمێژینەیان کە زەبر لێدان لە ئێرانی ئیسلامییە.
لە بەشێکی دیکەی وتاری نوێژی هەینیی ئەم حەفتەیەی شاری سنە مامۆستا خودایی باسی لە ڕزقی حەڵاڵ کرد و وتی: ئایینی پیرۆزی ئیسلام موسوڵمانانی فەرمان داوە بە وەدەست هێنانی ڕزقی حەڵاڵ و دوورەپەرێزی لە گرانفرۆشی و کەمفرۆشی. هەر بۆیەش دەبێ هەموو موسوڵمانێک لە کار و کەسپی خۆیدا ڕاستگۆ بێت و سوێندی بەدرۆ نەخوات تاوەکوو خێر و بەرەکەت ڕووی تێبکات.
ڕێوڕەسمی نوێژی هەینی لە شاری سنە هەموو حەفتەیێک بە بەشداریی بڕواداران لە مزگەوتی جامیعەی ئەم شارە کە بە "دارول ئیحسان" بەناوبانگە و لە مێژینەترین مزگەوتەکانی شارە بەڕێوەدەچێت. شیاوی ئاماژەیە ئەم مزگەوتە لە ساڵی ١٢٢٧ی کۆچی مانگی و بەفەرمانی ئەمانوڵڵا خانی ئەردەڵان چێکراوە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment