یارمەتیی خۆڕایی درایە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە

بەشی کرماشان- سەرۆکی بونیادی مەسکەن دەڵێت: تا ئێستا بڕی ١٨ ملیار تمەن یارمەتی و ئاسانکاریی خۆڕایی دراوەتە ٩ هەزار و ٣٠٠ یەکەی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلیڕەزا تابش سەرۆکی بونیادی مەسکەن لەمبارەوە دەڵێت: تا ئێستاکە ٥١ هەزار دۆسیە بۆ چێکردنی خانووبەرە بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان پێکهاتووە و ٢٠ هەزار یەکە ڕادەستی بانکەکان کراون و لەگەڵ ئەوانەشدا بڕی ١٨ ملیار تمەن یارمەتیی خۆڕایی دراوەتە ٩ هەزار و ٣٠٠ یەکەی زیانلێکەوتوو.

سەبارەت بە ڕەوتی کۆکردنەوە و خاوێن کردنەوەی ڕووخاوەکانیش وتی: ٨ هەزار و ٧٠٠ یەکە کاری کۆکردنەوەی ڕووخاوەیان ئەنجام دراوە و بۆ دەسپێکی چێکردنەوەش ٥ هەزار تۆن شیش و ئاڵماتۆر کڕدراوە و هەر لە شوێنی بیناکاندا کاری کۆنترۆڵی کواڵیتەی کەرستەکانیش ئەنجام دەدەین.

جەختیشی کردەوە بۆ دیزاین و چاوەدێری بەسەر ڕەوتی چێکردنی ماڵەکان لەگەڵ ڕێکخراوی ئەندازیاری گرێبەستمان واژۆ کردووە تاوەکوو بینای کواڵیتە بەرز بدرێتە دەستی خەڵکەوە.

لە کۆتاییدا تابش ئاماژەی بەوەش کرد لە سەرپێڵدا سیاسەتی سەرەکی کە پێڕەو دەکرێت ئەوەیە ئاڕۆخە و ڕووخاوەکان خاوێن بکرێنەوە و چی زووە دووکانەکان دامەزرێن تاوەکوو کەسپ‌وکاری خەڵکی بکەوێتەوە سەر دۆخی ئاسایی.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10126

Your Comment

You are replying to: .
captcha