رۆژانە 500 بارهەڵگر بە دەروازەی پەروێزخاندا هات‌وچۆ دەکەن

بەشی ئێران/ کوردی-پاش ڕووداوەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان لە سەر داوای حکوومەتی ناوەندیی بەغدا هەر دوو سنووری پەروێزخان و حاجی ئۆمەران بەڕووی هەرێمدا داخران و 79 رۆژ داخستنی هەردوو دەروازەکە زیانی 42 ملیۆن دۆلاریی بە هەرێمی کوردستان گەیاند.

کوردپرێس- بەوتەی فەرید حەق پەنا، بەڕێوەبەری گومرگی پەروێزخان نزیکەی 20 هەزار خێزان باروگوزەرانیان لەسەر مەرزی پەروێزخان بەڕێوە دەچوو، بەکردنەوەی مەرزەکەش کەسابەتی ئەوان کەوتەوە کار.

کردنەوەی هەردوو دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و پەروێزخان جووڵەی خستۆتەوە کەرتی بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، تەنیا لە دەروازەی سنووری پەروێزخان لە یەکەم رۆژی کردنەوەی دەروازەکەدا، 500 بارهەڵگر و 35 گەشتیار لەو دەروازەوە تێپەڕبوون.

لە 15ی ئۆکتۆبەری 2017 مەرزی پەروێزخان بەڕووی هەرێمی کوردستان داخرا، دواتر مەرزەکانی حاجی ئۆمەرانیشی بەدوادا هات، ئەمە رێڕەوێکی بازرگانی و هاوردەکردنی کاڵای بەسەر هەرێمی کوردستان داخست، ئەمە جیا لە پەک‌خستنی گەشتیاری و پەیوەندیی کۆمەڵایەتی، ژمارەیێکی زۆر لە خەڵکیشی لە چارەسەری پزیشکی لە ئێران بێبەش کرد.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠١

News Code 10123

Your Comment

You are replying to: .
captcha