هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کشانەوەی هێزەکانی لە کوردستانی سووریا ڕەت دەکاته‌وه‌

بەشی سووریا- هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش ڕەتی کردەوە کە هێزەی ئەمریکی لە خاکی سووریا کشابێتەوە.

کوردپرێس:

دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا (سانا) بڵاوی کردەوە گوایه‌ کاروانێکی هێزە سەربازییەکانی ئه‌مریكا کە بریتی بوە لە٥٠ ئۆتۆمبێلی سەربازیی لەڕۆژئاوای کوردستانەوە بەرەو خاکی عێراق پاشەکشەیان کردوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش هەواڵە بەدرۆدەخاتەوەو ڕایدەگەیەنێت، "هیچ بەرنامەیەکمان نییە بەمنزیکانە لەناوچەکە بکشێینەوە".

عه‌قید واین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەهەماهەنگی هاوبەشە ناوچەییەکانمان، لەکارەکانمان دژ بەتیرۆریستانى داعش بەردەوامدەبین".

مارۆتۆ وتویه‌تى:"بوونی هێزە سەربازییەکانی ئه‌مریكا لەسوریا بۆ زیاترکردنی سەقامگیریی هەرێمییە، له‌به‌رئه‌وه‌ هیچ پلانێکمان نییە بەمزوانە ناوچەکە جێبهێڵین".

هەرچەندە لەساڵی ٢٠١٨وە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئه‌مریكا دوجار بڕیاری کێشانەوە سەرجەم هێزە سەربازییەکانی ئه‌مریكای لە کوردستانی سووریا داوە، بەڵام لەژێر گوشاری پنتاگۆن‌و گوشارە ناوخۆیی‌و دەرەکییەکان، لەو بڕیارە پاشگەزبۆوە.

لەئێستادا نزیکەی ٦٠٠ سەربازی ئه‌مریكی لەچەند ناوچەیێکی کوردستانی سووریا جێگیرن‌و لەبەرەنگاربونەوەی گروپى تیرۆریستی داعش هاوکاری شه‌ڕڤانانى هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) دەكەن.

*لە شارپرێس وەرگیراوە

News Code 101

Your Comment

You are replying to: .
captcha