دادوەری خوێن، لە کەرکووک دەستگیرکرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی ئەندامێکی داعشی لە پارێزگای کەرکووک راگەیاند کە بە "دادوەری خوێن" ناسراوە.

کوردپرێس: بەپێی راگەیێندراوی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی "لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریی هاوبەشی هێزێکی ئاژانسی هەواڵگری و بە هاوکاریی هێزێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئەمنیی کەرکووک ئەندامێکی داعشیان دەستگیرکردووە کە بە ئەبووبەکر ناسراوە و لە ویلایەتی نەینەوا پێیان گوتووە دادوەری خوێن".

وەکوو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "ئەو ئەندامەی داعش بە تۆمەتی پەیوەندیی بە رێکخراوی داعش، بەگوێرەی یاسای 4ی تیرۆر یاداشتنامەی دەستگیرکردن دژی دەرکراوە".

سەبارەت بە چۆنێتیی دەستگیر کردنی، ئاژانسی هەواڵگری دەڵێت "بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری و دوای مانگێک چاودێری کردنی، هێزەکانی سەر بە ئاژانسی هەواڵگری توانییان لە سەنتەری شاری کەرکووک دەستگیری بکەن. لەمیانی لێکۆڵینەوە بەراییەکانیش دانی بەوەدا ناوە کە پەیوەندیی بە داعشەوە هەیە و لە سەردەمی دەسەڵاتی داعشیش لە پارێزگای نەینەوا لە ژمارەیێک کاری چەکداری دژی هێزە ئەمنییەکان و رفاندنی هاووڵاتییانی سڤیل بەشداریی کردووە".

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 10

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha