بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵیۆزخانەکهی ئەمریکا لە بەغدا لە پەیامێکدا لە پەرەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویکردەوە، ستیڤن فەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەکهیان له‌گه‌ڵ موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق کۆبوه‌ته‌وه و تاوتوێی پرۆژه یاسای پێشنیازکراوی حه‌شدی شه‌عبییان کردوه.
ئاماژەی بەوەش کردوە، مارکۆ ڕوبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جه‌ختی کردوه‌ته‌وه، کە په‌سندکردنی پرۆژه یاساکه، هه‌ژمونی ئێران له عێراق زیاتر ده‌کات و گرووپه چه‌کداره "تیرۆریستییه‌کان" به‌هێزتر ده‌کات، ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه له سه‌روه‌ریی عێراق ده‌کات.
ئەوە لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو مارکۆ ڕوبیۆ، پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا و وەزیرە ئەمریکیەکە، تێپەڕاندنی پرۆژە یاسایەی حەشدی شەعبی کە لە پەرلەمانە، بە زیادبوونی هەژمونی ئێران و گرووپە چەکدارەکان لەسەر سەروەریی عێراق وەسف کرد.
Your Comment