بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، یه‌كینه‌كانی سوپا "له چوارچێوه‌ی یاساكانی شه‌ڕكردن" وه‌ڵامی سه‌رچاوه‌كانی ته‌قه‌یان داوه‌ته‌وه، هه‌وڵی دزهكردنهكهیان پووچه‌ڵ كردوه‌ته‌وه، هێزه هێرشبه‌ره‌كانیان ناچاركردوه بكشێنه‌وه بۆ شوێنی سه‌ره‌تایی خۆیان.
باسی له‌وه‌ش كردوه، ئه‌م هه‌ڵكشانه له كاتێكدایه كه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌رده‌وامن له به‌ئامانجگرتنی پێگه‌كانی سوپا له ناوچه‌كانی مه‌نبه‌ج و دێرحه‌فه‌ر، جگه له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ هه‌ندێک ڕێگاكانی شاری حه‌له‌ب له پێگه‌كانی له نزیک بازنه‌ی لهیرهمونهوه داده‌خه‌ن، "به بێ گوێدانه هه‌موو ئه‌و لێكتێگه‌یشتن و ڕێككه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا ئه‌نجام دراون".
وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا باسی له‌وه‌ش كردوه، به‌رده‌وامی دزه‌كردن و تۆپباران و ئیستفزازی "ده‌رئه‌نجامی نوێ" به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، داوای له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كرد پابه‌ندی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه بێت كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا واژۆكراون و ده‌ستبه‌رداری به‌ئامانجگرتنی كارمه‌ندانی سوپا و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له حه‌له‌ب و لادێكانی ڕۆژهه‌ڵاتی بێت.
شه‌وی ڕابردوو، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) هۆشداری له‌باره‌ی جموجۆڵی هێزه‌كانی سوپای سووریا ده‌دات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه هێزه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی دیمه‌شق، هه‌وڵی ورووژاندن و دنه‌دانی هێزه‌كانمان ده‌ده‌ن له‌چه‌ند ناوچه‌یێک و هه‌ڵسوكه‌وتی ئیستفزازانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
Your Comment