حکوومەتی هەرێمی کوردستان
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق باس لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شنگال دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-سهرۆکوهزیرانی عێراق به پێویستی دەزانێت دۆخێک له شنگال بڕهخسێت بۆ ئهوهی ههموو ئاوارهکان بگهڕێنهوه شوێنهکانی خۆیان.
-
حكوومەتی ههرێم:
ئەرکی حكوومەتی فیدڕاڵە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان كۆ بووهوه و رایگهیاند، ئەرکی حكوومەتی فیدراڵە، هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش لەکاتی خۆی بنێرێت.
-
سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ:
دابین کردنى مووچە ئیشى حکوومەت نەبێت ئەى ئیشى چییە؟
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق لە وەڵامی وتەکانی مەسروور بارزانیدا دەڵێت: "نازانن بەو قسەیەى سەرۆکى حکوومەتى کاربەرێکەر بگرین یان پێبکەنن، چوونکە ئەگەر ئەوان ئیشیان دابین کردنى مووچە نییە، ئیشیان چییە؟."
-
لە دیداری نێوان سەرۆکی هەرێم و کۆنسوڵی نوێی چیندا:
پەیوەندییەكانی چین لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ کران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵی نوێی چین لە هەولێر کۆ بوونەوە.
-
ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق تایبەت بو کوردپرێس:
هیچ کێشەیەک نەماوە لە بەردەم ناردنی ۷۰۰ ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دکتۆر نەرمین مەعرووف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە کوردپرێسی ڕاگەیاند کێشەکان لە بەردەم ناردنی۷۰۰میلیار دیناری دیکە وەکوو قەرز لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان هەڵگیراوە.
-
شاندی هەرێم بە نیەتی چارەسەر کردنی کێشەکان سەردانی بەغدا دەکەن
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نیشاندەری نیەتی جدی هەرێمە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی عێراق.
-
حکوومەتی هەرێمی کوردستان هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر نەخۆشخانەیەک لە غەززە سەرکۆنە دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرکۆنەی هێرشکردنەسەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە دەکات.
-
شاندی هەرێم بە نیەتی چارەسەری کێشەکان سەردانی بەغدا دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نیشاندەری نیەتی جدی هەرێمە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان.
-
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم باس لە ئەگەری دواخستنی ههڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، ڕۆڵی سهرۆكایهتی ههرێم بۆ بهڕێوهچوونی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان لە هەموو هەنگاوە یاساییەکاندا بۆ بهڕێوهچوونی ههڵبژاردن تەواوبووە و ئێستا پڕۆسهكه له كۆمسیۆنه.
-
بۆچی ئاساییه بەرپرسان ڕاستهوخۆ مووچهیان له بهغداوه بۆ دێت بهڵام بۆ مووچهخۆرانی ههرێم نائاساییه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- درەو میدیا بڵاوی دەکاتەوە چهند ڕۆژێکه ئهو پرسیاره دوباره دهکرێتهوه بۆچی ئاساییه سهرۆک کۆماری ئێستاو پێشو و ئهندامانی پێشووی مهجلیسی حوکم، وهزیر و پهرلهمانتارانی کورد له بهغدا، فهرمانگهکانی پاسهوانیی سنور و ههندێ فهرمانگهی ئیتیحادیی تر له ههرێم راستهوخۆ مووچهیان لهبهغداوه بۆ دێت، بهڵام بۆ مووچهخۆرانی ههرێم نائاساییه.
-
بەرپرسانی کورد مووچەکانیان لە بەغدا وەردەگرن/ ئایا کارمەندانی هەرێمیش دەتوانن ڕاستەوخۆ مووچەیان لە بەغداوە بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- زۆربەی بەرپرسانی کورد لە رێگەی هەژماری بانکیەوە مووچە لە بەغداد وەردەگرن، ۴۴ وەزیر و ۴ سەرۆک کۆمار و ۴۳۰ پەرلەمانتار و ۴ جێگری سەرۆکی پەرلەمان و دەیان بەرێوەبەری گشتی و ڕاوێژکار و سوپاسالار و فەرماندە، مووچەی حازری و بەشی هەرە زۆریشیان خانەنشینی لە بەغداد وەردەگرن، بەشێکی زۆر لە فەرمانبەرانی هەرێم دەیانەوێت هاوشێوەی بەرپرسانی کورد، مووچەکانیان لە بەغداد وەربگرن.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو کێشەی گەورەی بەدەم هەناردەکردنەوەی نەوت ئاشکرا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند دوو بەربەستی گەورە هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم.
-
مەسعوود بارزانی بۆ باڵیۆزی بەریتانیا:
لەگەڵ حکوومەتی عێراق هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ چارەسەر کردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکرات لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا کۆبوویەوە و باسی لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ کرد.
-
ناسر کەنعانی:
هیوادارن تەواوی بڕگەکانی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکرێن
بەشی ئێران- وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هیوادارن بەو هاوکارییە باشەی کە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و هەولێر هەمانە، تەواوی بڕگەکانی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکرێن.
-
کاردانەوەی چین لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردەکانی سووریا
بەشی جیهان- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی سووریا رایگەیاند، چین دژی بەکارهێنانی هێزە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.
-
شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆک كۆماری عێراق كۆبوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەچوارچێوەی سەردانەكەیاندا بۆ شاری بەغدا، شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لەتیف ڕەشید كۆبۆوە.
-
یەکگرتووی ئیسلامی سکاڵای لەسەر حکوومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق تۆمار دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە تۆمەتی دواخستن و دابەشنەکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، سکاڵای یاسایی لەسەر حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق تۆمار دەکات.
-
نێوەڕۆکی رێککەوتنی لایەنە پێکهێنەرەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای زیاتر لە حەوت مانگ، تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە حکوومەت، بایکۆتی شکاند و بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، بەشداریی لە کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیراندا کرد، کە لە 14-05-2023 بەڕێوەچوو. دوای کۆبوونەوەکە، لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەت (پارتی، یەکێتی، گۆڕان و سۆسیالیست دیموکرات) لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن، بەتایبەتی کۆکردنەوەی داهات و خەرجی.
-
لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
ئاماژەی ئەرێنی هەیە بۆ چارەسەریی کێشەکانی ناو حکوومەتی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: لە ڕوانگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کێشەیەک لەنێوان پارتی و یەکێتیدا نییە کە چارەسەری نەبێت. ئامانجی ئێمە ئەمەیە کە حوکمڕانیەکی باشتر بکەین بەتایبەتی لە دابەش کردنی باشتری بوودجە و داهاتەکان بە سەر شارەکانی کوردستاندا. ئێستا ئاماژە و نزیکایەتییەک هەیە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لە ناو حکوومەتی هەرێمدا، هیوادارین ئەو چارەسەرییە بگاتە نەتیجە.
-
مەسروور بارزانی و ئیمارات یاداشتێکی لەیەکتێگەیشتن واژۆ دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و ئیمارات واژۆ کرا کەبەگوێرەی ناوەڕۆکەکەی، دەوڵەتی ئیمارات هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە پێشخستنی کاروبارەکانی حکوومەت و برەودان بە توانا مرۆیی و دامودەزگاکانی حکوومەت.
-
مەسروور بارزانی: بەغدا بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ئاستەنگ دەنێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بەغدا بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لەمپەڕ دەنێتەوە.
-
مەسروور بارزانی سەردانی قەتەر دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی قەتەر دەکات.