بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە 15ی شوباتی 2022 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر بانگهێشتی فەرمیی ميری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، بە یاوەری شاندێکی حکوومی سەردانی قەتەر دەکات.
دەشڵێت، جگە لە کۆبوونەوە لە گەڵ میری قەتەر، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتەش کۆ دەبێتەوە.
ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختیکردووەتەوە کە "ئامانج لەم سەردانە گفتوگۆکردنە دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە و کشتوکاڵدا".
Your Comment