بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆک و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتنە بەغدا و پاش كۆبوونەوەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی سەرۆک كۆماری عێراقیان كرد.
لەبارەی كۆبوونەوەی شاندەكە لەگەڵ لەتیف رەشید سەرۆک كۆماری عێراق، مەسروور بارزانی رایگەیاندووە، لەگەڵ سەرۆک كۆماری عێراق تاوتوێی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدامان كرد، هەروەها گفتوگۆمان لەسەر دۆخی كەركووک و شنگال و كێشە داراییەكان كرد.
راشیگەیاندوە، داوای لە سەرۆک كۆمار كردووە وەک پارێزەری دەستوور دەسەڵاتەكانی خۆی بەكار بهێنێت.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەچوارچێوەی سەردانەكەیاندا بۆ شاری بەغدا، شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لەتیف ڕەشید كۆبۆوە.
News Code 222135
Your Comment