مەسروور بارزانی و ئیمارات یاداشتێکی لەیەکتێگەیشتن واژۆ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و ئیمارات واژۆ کرا کەبەگوێرەی ناوەڕۆکەکەی،  دەوڵەتی ئیمارات هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە پێشخستنی کاروبارەکانی حکوومەت و برەودان بە توانا مرۆیی و دامودەزگاکانی حکوومەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئازار/3 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و محەمەد قرقاوی وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی دەوڵەتی ئیمارات، یاداشتێکی لەیەکتێگەیشتنیان دەربارەی ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی لە بواری نوێکردنەوەی کاروباری حکوومەتداری واژۆ کرد.

لە ناوەڕۆکی لەیەکتێگەیشتنەکەدا، ئاماژە بە پەیوەندی و هەماهەنگیی بەهێزی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کراوە کە لەو چوارچێوەیەدا، دەوڵەتی ئیمارات هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە پێشخستنی کاروبارەکانی حکوومەت و برەودان بە توانا مرۆیی و دامودەزگاکانی حکوومەت و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات لە بواری حکوومەتی ئەلیکترۆنی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان.

ماوەی سێ رۆژە شاندێکی حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی لە وڵاتی ئیماراتن بەمەبەستی بەشداری کردن لە لوتکەی جیهانی دەوڵەتان 2022 گەیشتونەتە ئیمارات.

News Code 5568

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha