-
ئەردۆغان:
مێژووی هەزاران ساڵەی ئێمە پڕییەتی لە دادپەروەری و لێبوردەیی
سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت "مێژووی هەزاران ساڵەی ئێمە پڕییەتی لە دادپەروەری و لێبوردەیی. بە بێ گرنگیدان بە دین، ڕیشە و ناسنامە، دەستی یارمەتیمان بۆ هەموو ستەملێکراوێک درێژ کردووە".
-
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا:
لە سەرەتای ساڵەوە ١٣٤ ئەندامی پەکەکە خۆیان ڕادەست کردووە
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، ١٣٤ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە دەرئەنجامی ئەو بەرنامانەی پێیان دەوترێت "قەناعەتپێکردن و گەڕاندنەوە" و هەروەها ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنییەکان، خۆیان ڕادەست کردووە. بە وتەی ئەم وەزارەتخانەیە، زۆربەی ئەم کەسانە پاش خۆڕادەستکردن دەستبەسەر کراون.
-
تەرمی ئەندامێکی پەکەکە پاش ١١ ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە
تەرمی «بەختیار بۆتان» ئەندامی پەکەکە، کە بە وتەی بنەماڵەکەی لە تێکهەڵچوونەکانی ساڵی ٢٠١٦دا گیانی لەدەستدابوو، پاش ١١ ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە خەڵک لە شاری وان بە خاک سپێردرا.
-
گیانلەدەستدانی توێژەرێک چۆن ڕوانینی ئەورووپای بۆ کورد گۆڕی؟
فریدریش ئیدوارد شولتس بە دوای دۆزینەوەی شوێنەوارە دێرینەکاندا ڕووی لە کوردستان کرد، بەڵام هەرگیز لە حەکاری نەگەڕایەوە. ئەم وتارە نیشانی دەدات کە چۆن کوژرانی ئەم شوێنەوارناسە ئەڵمانییە، بووە هۆی نەخشاندنی وێنایەکی باوی مێژوویی و چەقبەستوو دەربارەی کورد لە ئەورووپادا.
-
چوارچێوهی ههماههنگی داوای بەشداریی له كاروانی پرسهی ئایەتۆڵڵا خامنهیی دەکات
چوارچێوهی ههماههنگی داوای له لایهنگرانیان كرد كه به شێوهیهكی بهرفراوان بهشداری له كاروانی پرسهی ڕێبهری كۆچكردووی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له خاكی عێراق بكهن و هەروەها پشتگیری بۆ ههنگاوهكانی حكوومهت و دهسهڵاتی دادوهریی بۆ ڕووبهڕوبونهوهی گهندهڵی دهربڕی.
-
ئایناز میکائیلی میدالیای زیوی نێودەوڵەتی بەدەست هێنا
ئایناز میکائیلی، تایکواندوکاری سەقزی، بە درەوشانەوە لە پێشبڕکێکانی کراوەی کازاخستان و ڕکابەرییەکانی بەدەستهێنانی پشکی ئۆڵۆمپیادی مێرمنداڵان، سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی میدالیای زیوی ئەم ڕکابەرییە نێودەوڵەتییانە.
-
نەشناڵ ئینترێست: ئەحمەد ئەلشەرع پێویستی بە هێزە کوردییەکانە
گۆڤاری "نەشناڵ ئینترێست" هۆشداری دەدات کە وەلانانی هێزە کوردییەکان، سووریا جارێکی دیکە دەکاتەوە بە حەشارگەی داعش. ئەم گۆڤارە ئەمریکییە جەخت دەکاتەوە کە تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، مەرجی پێشوەختەیە بۆ جێگیرکردنی دەسەڵاتی ئەحمەد ئەلشەرع و ئەو بە بێ هێزە کوردییەکان ناتوانێت کۆنترۆڵی داعش و دزەکردنی گرووپەکانی تر لە سووریادا بکات.
-
یاسا دەبێت گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئەندامانی پەکەکە فەراهەم بکات
هاوسەرۆکی دەم پارتی بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی پەسندکردنی دەستبەجێی پڕۆژەیاسای پرۆسەی ئاشتی، داوای گەرەنتیی یاسایی کرد بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئەو ئەندامانەی پەکەکە کە دەیانەوێت لە چیاکان بگەڕێنەوە.
-
هۆشیار زێباری:
هەرێمی کوردستان هەرگیز نابێتە پەناگەی گەندەڵکاران
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کاردانەوەی بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی عێراق و توندبوونەوەی دۆسیەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان هەمیشە قەڵای ئازادی و دیموکراسی بووە لە عێراقدا، بەڵام هەرگیز نابێتە حەشارگە و پەناگەیەک بۆ تاوانباران، گەندەڵکاران و ئەو کەسانەی کە ماڵی گشتی بە تاڵان دەبەن.
-
ئایا هیوایەک بۆ گەڕانەوەی تورکیا بۆ پڕۆژەی فڕۆکەی F-۳۵ هەیە؟
پاش چەندین ساڵ لە بنبەست لە مەلەفی فڕۆکە جەنگییەکانی F-۳۵دا، نیشانانێک لە گەڕانەوەی ئەم بابەتە بۆ دەستووری کاری پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و واشنتۆن دەبینرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەرچی دەوڵەتی دۆناڵد ترەمپ لە پێداچوونەوەی دووبارەی ڕێڕەوی فرۆشتنی ئەگەریی ئەم فڕۆکە جەنگییانە بە تورکیا هەواڵی داوە، بەڵام ڕێگرە سەرەکییەکە واتە سیستمی ڕووسیی S-۴۰۰ و سنووردارکردنە یاساییەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا هێشتا وەک خۆیان بەردەوامن.
-
کورتەی هەواڵەکانی۹ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۹ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.