-
ئەمریکا: یاسای حەشدی شەعبی ههژمونی ئێران له عێراق زیاتر دهکات
هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەکهی ئەمریکا لە بەغدا لهگهڵ جێگری یهکهمی سهرۆکی پهرلهمانی عێراق تاوتوێی پرۆژه یاسای پێشنیازکراوی حهشدی شهعبییان کرد و ئەمریکیەکان جەختیان لەوەکردوە کە "یاساکە هەژمونی ئێران له عێراق زیاتر دهکات".
-
سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: حکوومەت پابەندە بە دابین کردنی پێداویستیەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە وادەی دیاریکراوی خۆی.
-
لە سووریای نوێدا یەکگرتنەوە بە واتای هاوبەشی دێت و بە زۆر ناسەپێنرێت
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد گۆڕانکاری ڕیشەیی سیاسی و جیۆپۆلەتیکی بەخۆیەوە بینیوە و دەشڵێت چەمکی یەکگرتنەوە بە واتای هاوبەشی دێت و سووریای نوێ لەسەر بنەمای هاوبەشییەکی نوێ لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی وڵاتدا دادەمەزرێت، یەکگرتنەوە بە زۆر ناسەپێنرێت".
-
بریکاری فراکسیۆنی دەم پارتی:
دیموکراسی کردنی تورکیا لە ڕێگەی ئازادیی سیاسییەوە دێتە ئاراوە
دەمپارتی، داوای ئازاد کردنی هەر یەک لە دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ دەکات، دەڵێت دیموکراسی کردنی تورکیا لە ڕێگەی ئازادیی سیاسییەوە دێتە ئاراوە.
-
لەیلا زانا:
کۆمەڵکوژیی شنگال برینی دڵ و مێژووی کوردە
لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد ڕایدەگەیەنێت، ئەو دڕندانەی لە شنگال کۆمەڵکوژییان دژی مرۆڤایەتی ئەنجامدا، دەبنە ڕووڕەشی جیهان، دەشڵێت، شنگال برینی دڵی مرۆڤایەتییە.
-
دانوستاندنەکانی دیمەشق و کوردەکان بە پاڵپشتیی ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
ئەبراهام حەمادە، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) هەبووە و رایگەیاندووە، ئەم مانگە دانوستاندنەکانی دیمەشق و هەسەدە بە پاڵپشتیی ئیدارەی ئەمریکا بەڕێودەچن.
-
کورتەی هەواڵەکانی۱۲ی گەلاوێژی ۱۴۰۴ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۱۲ی گەلاوێژی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
-
خێڵی عوبێد ئیدیعا دەکەن ئەو کەسەی دەستگیرکراوە عەجاج تکریتی نییە
کەسایەتیی و ڕیشسپییەکانی خێڵی عوبێد، ڕایدەگەیێنن "ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، عەجاجەکەی نوگرە سەلمان نییە و کەسێکی بێ تاوانە.
-
تیمێکی تایبەت بۆ کاری کۆکردنەوەی بەڵگەکان لەدژی عەجاج پێکهێنرا
خانمی یەکەمی عێراق ڕایگەیاند بە ئامانجی کەمکردنەوەی گوشارەکان لەسەر قوربانیانی دۆسیەی "عەجاج ئەحمەد حەردان" تیمێکی تایبەت بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکان ڕاسپێردراون.
-
پێنج شهڕڤانی هەسەدە لە هێرشێکی داعشدا گیانیان لەدەست دا
هێزهكانی سووریای دیموكرات ڕایگهیاند، پێنج شهڕڤانیان له بهرخۆدان بهرانبهر هێرشهكانی داعش له دێرهزور گیانیان لهدهست داوه.
-
دوای ۱۱ ساڵ لە کۆمەڵکوژیی شنگال؛ زۆرینەی کوردانی ئێزدی ئێستاش لە ئاوارەییدا دەژین
ئەمڕۆ ۱۱ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان لە شنگال و دەوروبەری تێدەپەڕێت. بەگوێرەی دوایین ئاماری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە ۲۵۰۰ کوردی ئێزدی بێسەروشوێنن و دەیان هەزاریشیان کۆچبەر و ئاوارەن.
-
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێم:
دەزانین کام گرووپ و لایەن هێرشە درۆنیەکانی بۆ سەر هەرێم ئەنجام داوە
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بۆ حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵیش ڕوونە و دەزانین چ گرووپ و لایەنانێک ئەو جۆرە درۆنانەیان هەیە و هێرشیان کردوەتە سەر کوردستان.