ته‌رکیز کراوه‌ته‌ سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ حکوومه‌ت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باسی هه‌ندێک هه‌وڵ ده‌کات بۆ دوورخستنه‌وه‌ی دوو حیزبی سه‌ره‌کیی هه‌رێمی کوردستان له‌ ده‌سه‌ڵات و پێکهێنانی به‌ره‌یێکی سیاسیی نوێ.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاروان هاشم له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ سۆمه‌ریه‌ نیووزی وتوووه‌: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێستا له‌گه‌ڵ چه‌ند حیزبی کوردستانی جگه‌ له‌ پارتی و یه‌کێتی، هه‌وڵی پێکهێنانی به‌ره‌یێکی سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌دات.

کاروان هاشم زیادی کرد: ئه‌و به‌ره‌یه‌ بۆ دوور خستنه‌وه‌ی دوو حیزبی پارتی و یه‌کێتی له‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان داکۆکی ده‌کات.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 9991

Your Comment

You are replying to: .
captcha