بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سه‌باره‌ت به ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم له‌ناو پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2021دا لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئێمە پرۆژە یاسای بوودجەمان پێشکەشی پەرلەمان کردووە، ئەمە مانای وایە حکوومەت لای خۆیەوە بابەتی هەرێمی کوردستانی یەکلایی کردۆتەوە کە بابەتێکی دیار و زانراوە".
ناوبراو وتیشی، به‌ڵام لایه‌نێكی دیكه‌ش هه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه، ئەنجومەنی نوێنەران ڕای خۆی هەیە له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم له پرۆژه‌یاسای بوودجه‌دا،
وتەبێژی حکوومەتی عێراق ئه‌وه‌شی وت، حکوومەت داوای 250 هەزار بەرمیل نەوت دەکات، ئەمەش رێککەوتنی لەسەر کراوە".
حەسەن نازم ڕوونیشی كرده‌وه كه له‌ئێستادا بوودجە لەئ ه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه، بێگومان دەستکاری و هەمواری مادده‌كانی دەکرێتەوە، "پێموایە لەچەند رۆژی داهاتوودا دیدار و لێکتێگەیشتن دەبێت، بەمەبەستی گەیشتن بەشتێکی کۆتایی سەبارەت بە هەرێمی کوردستان".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment