کوردپرێس: دۆخی قه‌یراناویی هه‌رێمی کوردستان و به‌رده‌وام بوونی گوشاره‌کانی به‌غدا پاش ڕیفراندۆم به تایبه‌ت به نزیک بوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان پێویستی به شه‌ن و که‌و کردنێکی سه‌روحیزبی هه‌یه هه‌ر له‌و ڕوووه‌شه‌وه هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس به مه‌به‌ستی شی کردنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌ی ئێستای هه‌رێم دیمانه‌یێکی له‌گه‌ڵ مه‌سعوود عه‌بدولخالق نووسه‌ر و چاودێری سیاسیی ناسراوی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ستانده‌ر ئه‌نجام داوه.
ده‌قی دیمانه‌که لێره بخوێنه‌وه:
کوردپرێس: به ڕای جه‌نابتان وه‌کوو سیاسه‌توان و چالاکێکی بواری ڕاگه‌یاندن له ناو میدیاکان لێکه‌وته‌ی ڕیفراندۆم بۆ هه‌رێمی کوردستان به چی ده‌زانن و چۆن هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: هه‌موو لایێک کۆک بووین که پرسی مافی چاره‌نووس کێشه‌یێکی خه‌ڵکی کوردستانه به‌ڵام چۆنیه‌تیی هێنانه‌دی زانیارییێکی وردی ده‌ویست. سه‌رکردایه‌تیی ئێستای کورد له‌ناکاو یه‌خه‌ی ڕیفراندۆمی گرت به بێ ئه‌وه‌ی خۆئاماده کردن یان ڕاوێژێک بکات بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌کرا که شکستێکی زۆر زۆر گه‌وره بهێنین. هه‌رواشی لێهات. لێکه‌وته‌کان بریتین له‌وه‌ی له باری ئابووری، سیاسی و یاسایییه‌وه زیانی زۆر گه‌وره له هه‌رێم درا نه‌ک هه‌ر له‌وانه‌ی ڕیفراندۆمیان کرد به‌ڵکوو له ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان. چوونکه ئه‌وانه‌ی که وتیان ڕیفراندۆم نه‌که‌ین و ڕیفراندۆم باش نییه زیان به‌وانیش گه‌یشت. دیاره له داهاتوودا زیانی زیاتریش به‌ڕێوه‌یه. من پێم وایه ئه‌و زیانانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و کاته‌ی سه‌رکردایه‌تیی ئێستا له‌سه‌ر کار بێت. زیانه‌کان به‌وه کۆتایی دێت که ئه‌و سه‌رکردایه‌تییه دوور بکه‌وێته‌وه و سه‌رکردایه‌تییێکی نوێ له کوردستان بێته سه‌ر کار.
کوردپرێس: جیا له پرسی ڕیفراندۆم پێتان وایه بۆچی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گه‌یشته پێکدادانی سه‌ربازی؟ ئایا هۆکاری ئه‌مه ڕیفراندۆم بوو یان با بڵێین ڕیفراندۆم ئه‌م پرسه‌ی خێراتر کرده‌وه.
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: زۆر لایه‌ن له‌و بابه‌ته‌دا به‌شداره. دیاره سه‌رکردایه‌تیی کورد ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی وه‌کوو پێویست به‌ڕێوه نه‌برد. هه‌رێم ئیلتیزامی نه‌کرد به‌و به‌ڵێنانه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بوو. سه‌رکردایه‌تیی کورد له ناو خۆیشیه‌وه هه‌ر کێشه‌ی هه‌یه. یانی ئه‌و خاڵانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا کێشه‌ن له ناوخۆی کوردستانیش کێشه‌ن. له‌لایێکی‌تریشه‌وه به‌غدا بڕوای به لامه‌رکه‌زییه‌ت و ده‌وڵه‌تێکی فیدڕاڵی و پابه‌ند به ده‌ستوور نییه. دواتریش هه‌ندێک لایه‌نی ئیقلیمی ده‌ستیان هه‌یه بۆ هاندانی کورد و هاندانی به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌ی نێوانیان دروست بێت. ئه‌وانه‌ش دیارن له تورکیا، له سعوودییه، له ئیمارات و ئه‌و وڵاتانه ده‌وری زۆریان هه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو لایه‌ن هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی عێراقێک دروست نه‌بێت که ساڵی 2003 چاوه‌ڕوان ده‌کرا کورد زیاتر شه‌راکه‌تی له عێراقدا هه‌بێت. دیاره ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئیقلیمییانه سه‌رکه‌وتوو بوون له هه‌ڵخه‌ڵاتاندنی کوردیش و سه‌رکردایه‌تیی به‌غداش تا گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که پێکدادانی سه‌ربازی ڕووی دا به‌ڵام هیوامان ئه‌وه‌یه زیاتر له‌وه هیچ ڕوو نه‌دات.
کوردپرێس: حکوومه‌تی به‌غدا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که ئێمه به گوێره‌ی ده‌ستوور و هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێککه‌وتننانه‌ی پێشتر له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بوومانه هێزمان جووڵاندوووه و ئه‌و ناوچانه‌مان دووباره خستۆته ژێر هێمنه‌ی خۆمانه‌وه. به‌ڕێزتان وه‌کوو چاودێرێکی سیاسی ئه‌م لێدوانانه چۆن ده‌بینن؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: ئه‌و ناوچانه له ئه‌سڵدا کوردستانین به‌ڵام به‌پێی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور ناوی لێ نراوه ناوچه جێناکۆکییه‌کان. یه‌عنی وا ڕێککه‌وتووین که هه‌ر دوو لا ئیداره‌ی ناوچه‌که بکه‌ین. پاش ئه‌وه‌ی داعش هات سوپای عێراق ئه‌و ناوچانه‌ی به‌جێهێشت و ڕووخا. ناچار پێشمه‌رگه ڕووی کرده ئه‌و ناوچانه و وه‌کوو ئه‌رکێکی نیشتمانی ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه ئه‌و ناوچانه‌ی پڕ نه‌کردبا ده‌که‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش هه‌تا ده‌گه‌شته خانقین ئه‌وکات سنووری ئێرانیش ده‌که‌وته مه‌ترسییه‌وه بۆیه پێشمه‌رگه بۆ خۆی ڕۆڵێکی زۆر باشی بینی به‌ڵام دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه که سه‌رکردایه‌تیی کورد به شاره‌زایی ئه‌و کارانه‌ی نه‌کرد هه‌روه‌هاش دوژمنایه‌تی و عینادی هه‌ندێک ده‌وڵه‌تی ئیقلیمیش ده‌وری هه‌بوو تا گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که سوپای عێراق بچێته ئه‌و ناوچانه له کاتێکدا جووڵاندنی هێز بۆ هه‌رێمه‌کان به‌پێی ده‌ستوور قه‌ده‌غه‌یه به‌ڵام دیاره هه‌ر دوو لا پێشێلی ده‌ستووریان کردوووه هه‌رێمیش و به‌غداش.
کوردپرێس: ئایا ئه‌گه‌ر هه‌رێمی کوردستان پێ‌داگر نه‌بوایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕێگا نادات هێزی عێراقی بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه نه‌ده‌کرا ڕێککه‌وتنێک کرابا وه‌کوو پێش 2014؟ یان به شێوه‌ی هاوبه‌ش به‌ڕێوه ببڕایه‌ت و پێشمه‌رگه‌ش له‌و ناوچانه بمایێته‌وه؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: ده‌کرا به‌ڵام وه‌کوو باسم کرد به ڕاستی ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی کوردستان توندڕه‌ون واتا هه‌ندێک سه‌رکرده‌ی هه‌رێم و چه‌ند سه‌رکرده‌یێکی به‌غداش وا ده‌که‌ن که ئه‌و ئیشانه ڕێک نه‌که‌وێت. له‌وه‌ته‌ی کورد هه‌یه له عێراق ده‌ستوورێکی وا باش و هه‌لێکی وا باشمان بۆ ناڕه‌خسێت. وه‌زعه‌که باش بوو، بۆ عێراقیش باش بوو هه‌روه‌ها بۆ حیزبه شیعه‌کانیش باش هاتبوو که وه‌کوو عێراق به حه‌قیقی بین و ئه‌وکات هه‌ڵبژاردنێکی ڕاسته‌قینه ده‌کرا و پێکهاته‌کان دابه‌شییێکی باشیان هه‌بوو به‌ڵام هه‌ر دوو لا ئێستاش هه‌ر گه‌رمن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زعه‌که زیاتر تێک بده‌ن ده‌نا زۆر گونجاو بوو که به هاوبه‌شی ئه‌و ناوچانه به‌ڕێوه ببه‌ن. ئێستاش به‌غدا نابێت لووت‌به‌رز بێت و له‌خۆبایی بێت به هه‌ندێک سه‌رکه‌وتن و وا بزانێت ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه ئه‌و حیزبانه‌ی هه‌رێمی کوردستانی شکست پێهێناوه یه‌عنی به‌و لۆژیکه نابێ کار بکرێت.
کوردپرێس: به‌غدا بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کجاره‌کیی ڕیفراندۆم و ئه‌نجامه‌که‌ی له‌لایه‌ن هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌کات. هه‌رێم نه‌رمیی نواندوووه به‌ڵام نه به‌و ئاسته‌ی که به‌غدا داوای ده‌کات. ئایا پێتان وایه هه‌ولێر قائیل ده‌بێت به ئه‌نجام‌دانی کارێکی وا؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: ئه‌و حیزبانه‌ی ڕیفراندۆمیان کرد هه‌موو ئامانجه‌کانیان ڕیفراندۆم و ده‌وڵه‌تی کوردستانی نه‌بوو چوونکه ده‌یانگوت ئێمه هه‌ر ڕیفراندۆم ده‌که‌ین وه‌کوو شه‌هاده له گیرفانماندا بێت و موفاوزاتی پێ ده‌که‌ین که دیاره له‌وه‌شدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. ئێستاش له دوای ڕیفراندۆم ته‌نازولی زۆر ده‌که‌ن. من پێم وایه ڕیفراندۆم هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه به‌ڵام حیزبه کوردستانییه‌کانی سه‌ر به ڕیفراندۆم ده‌یانه‌وێت به نهێنی بێت و له‌لایه‌ن گه‌له‌که‌یانه‌وه ئیحراز نه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڵێن دۆڕاون. نه‌ڵێن ئه‌و سه‌رکردانه له کوردستان دوو هه‌زار پاسه‌وانیان هه‌یه و 50 سه‌یاره‌یان به‌دوا ده‌که‌وێت و که‌شخه و فه‌خفه‌خه‌ی لێ ده‌ده‌ن، له قه‌یرانه‌کانی ناوخۆ و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش شکستیان هێنا.
کوردپرێس: پاش ڕیفراندۆم و ڕووداوه‌کانی 16ی ئه‌کته‌وبر به‌ڕێز بارزانی له پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم کشایه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی دابه‌ش کرده سه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی دیکه‌دا. پێتان وایه ئه‌م گۆڕانکارییه گۆڕانێک له ساحه‌ی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان دێنێته‌دی؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: بێگومان گۆڕان ده‌ست پێده‌کات و ئێستاش ده‌ستی پێکردوووه. ئه‌و دوو حیزبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار بوون لاواز بوونه‌ته‌وه و به‌جێهێشتنی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم که پێشتر به هیچ جۆرێک لێی ڕازی نه‌بوون و ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌شی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ئه‌مریکا به‌دوادا هات که ده‌ستخۆشی و پێشوازیی له کشانه‌وه‌که‌ی کاک مه‌سعوود کرد که به‌مانه خه‌ڵک تێگه‌یشت که ئه‌مریکا و وڵاتانی جیهان و ده‌وڵه‌ته ئیقلیمی و عێراقییه‌کان پێیان وایه سه‌رده‌می ئه‌وه نه‌ماوه ئه‌و سه‌رکرده و مه‌کته‌ب سیاسییانه‌ی ئه‌و دوو حیزبه له‌گه‌ڵ وه‌زعی ده‌وره‌که‌دا بگونجێت بۆیه ئێستا به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕۆن و به تایبه‌تی هه‌ندێک هه‌نگاوی‌تریش هه‌یه. ده‌ستووری عێراقی ڕێگه نادات هێزی چه‌کدار و ئاسایش و زیندانی هه‌بێت. دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو حیزبه‌ش ئاسایش و هێزی چه‌کدار و زیندانیان نه‌مێنێت زۆر لاوازتر ده‌بن بۆیه به دڵنیایییه‌وه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ئه‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره ده‌نگێکی زۆر ناهێنن و ڕه‌نگه ببنه‌وه نیوه.
کوردپرێس: به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی له په‌رله‌مان ده‌رچوو نزیک به 8 مانگی دیکه بڕیاره هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه بچێت که هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان یه‌ک له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌یه پێشتر ده‌یانگوت پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان دایکی هه‌موو قه‌یرانه‌کانه له هه‌رێم. ئه‌گه‌ر دووباره هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان بکرێته‌وه پێتان وانییه هه‌مدیسان ئه‌م قه‌یران و ئاڵۆزییانه بێته‌وه پێشێ؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: دیاره ئه‌و پۆسته به یه‌کجاری یان هه‌موار ده‌کرێته‌وه یان پۆستی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم هه‌ندێک پۆستی ته‌شریفی ده‌بێت و ئه‌نجومه‌نێکیشی له‌گه‌ڵ داده‌نرێت که ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم ده‌بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئێستا ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری پێ‌درابوو و جه‌نابی کاک مه‌سعوود به بێ پرس و ڕا و به ئینفیرادی کاری ده‌کرد له کوردستان و زۆر حیزبییش بوو ئه‌وانه زۆر کێشه‌ی له کوردستان دروست کردبوو به‌ڵام ئێستا لێره به‌ولاوه تا ئه‌و 8 مانگه‌ش ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه ویفاق و ڕێککه‌وتن و نه‌وعێک له ئارامی له کوردستان دروست بێته‌وه.
کوردپرێس: ئاماژه‌تان به پێشوازیی ئه‌مریکا و هه‌ندێک وڵاتی دیکه له‌و گۆڕانکارییانه‌ی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی کوردستان کرد به‌ڵام هه‌ندێک له لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حکوومه‌ته ده‌که‌ن. ئه‌و داوانه چۆن ده‌خه‌ملێنن؟ ئایا شتی وا ده‌کرێت؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: ئه‌و داواکارییانه میللییه. یه‌عنی جه‌ماوه‌ر حه‌زی لێیه‌تی. ئه‌وا حکوومه‌ت بۆ 26 ساڵ ئیمکاناتێکی زۆریان له‌به‌رده‌ستدا بوو. ڕقابه‌ت نه‌بوو. که‌س لێیان نه‌ده‌پێچاوه. سه‌رکه‌وتووش نه‌بوون و هه‌موو گیانی ئه‌و وڵاته قه‌یرانه. ئێستاش کاتی ئه‌وه هاتوووه حکوومه‌تێکی تیکنۆکرات پێک بێت و ئه‌وانه‌ی شاره‌زانبێنه پێشێ بۆ ئه‌و فه‌تره ئینتیقالییه. هه‌رچه‌نده تا ڕاده‌یێکی که‌م خه‌ڵک له نێچیرڤان بارزانی ڕازییه و ناوبراو جیاوازیی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی‌تر هه‌یه به‌ڵام ئه‌و ڕه‌زامه‌ندییه‌ش زۆر نییه. ئێستا به ڕاستی خه‌ڵک نازانێت هۆکاری شکسته‌کان کێیه. هه‌ندێک ڕه‌ئی هه‌یه که قائیلن به‌وه‌ی ڕێگه به‌ویش بدرێت به‌شدار بێت له‌و حکوومه‌ته تیکنۆکرات و ئینتیقالییه.
کوردپرێس: که‌وابوو ئێوه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکوومه‌ت به ئه‌گه‌رێکی کراوه ده‌زانن؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: پێده‌چێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه چوونکه ئه‌و کابینه‌یه سه‌رکه‌وتنی نه‌هێناوه و هه‌موو گیانی قه‌یرانه و کوردستانی تووشی ئه‌و کێشانه کردوووه به‌ڵام مه‌رج نییه سه‌رۆک وه‌زیران دوور بخرێته‌وه. واتا ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌و ببێته‌وه به سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڵام به ڕێککه‌وتنێکی‌تر و به سیسته‌مێکی‌تر. هه‌موو ئه‌وانه ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌ڵام دێته سه‌ر ئیشێک ئه‌گه‌ر بکرێت. ئه‌و سێ لایه‌نه‌ی ئۆپۆزیسیۆن (گۆڕان، کۆمه‌ڵ و دوکتۆر به‌رهه‌م ساڵح) ئه‌گه‌ر بگه‌نه ڕێککه‌وتن بۆ دروست کردنی مه‌رجه‌عییه‌تێکی قیاده ڕه‌نگه حکوومه‌ته‌که هه‌ڵبوه‌شێته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه سیغه‌یێک و هه‌روا به پرژ و بڵاوی بمێننه‌وه ڕه‌نگه ئه‌و حکوومه‌ته به‌و ڕه‌ویه‌یه به‌رده‌وام بێت تا ئه‌و 8 مانگه‌ش.
کوردپرێس: ئاسۆی پێوه‌ندیی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی ناوه‌ند چۆن ده‌بینن؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: من پێم وایه پێشووتریش خه‌ڵکی کوردستان زۆر حه‌زی له‌وه بوو که سامانی کوردستان و داهاته‌کان ته‌سلیمی عێراق بکرێت و عێراقیش مووچه بدات ئه‌وه له‌لایێک به‌ڵام له ڕووی وه‌ته‌نی و نیشتمانییه‌وه حه‌زیان ده‌کرد فیدڕاڵییه‌که فیدڕاڵییێکی ته‌واو و تێر و ته‌سه‌ل بێت و له چوارچێوه‌ی عێراقدا بێت. ئێستاش که ئه‌و وه‌زعه ڕووی داوه و براده‌ره سه‌رکرده‌کانی ڕیفراندۆم شکستیان هه‌یه له زۆربه‌ی خه‌ڵکی ڕه‌ئی وا هاتۆته ده‌رێ که ئاشتی و به‌ڵێنێکی ساغ و سه‌لامه‌ت به بێ فڕ و فێڵ له‌گه‌ڵ به‌غدا بکرێت. له به‌رانبه‌ردا به‌غداش به بێ فڕ و فێڵ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانی بکات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ئارام بێت و هه‌ر دوو لا هاوکاری یه‌کتر بن و ڕێگه نه‌ده‌ن ده‌ستی ده‌ره‌کی بێته عێراق و دیسان عێراق تێک بچێته‌وه.
کوردپرێس: ئه‌گه‌ر به‌غدا به هه‌ر بیانوویێکه‌وه دانووستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌ت بکاته‌وه به‌م قه‌یرانه‌ی که جه‌نابتان ئاماژه‌تان پێدا، به نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی و به تایبه‌ت نه‌وت پێتان وایه ئاسۆی حوکمڕانیی کوردی له هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و چ ئاقارێک ده‌ڕوات؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: هه‌رێمی کوردستان پڕه له قه‌یران. ئه‌وه‌ی ڕایگرتبوو یان ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی نێوان خه‌ڵک و حکوومه‌تی هێشتبوووه‌وه ئه‌وه بوو حکوومه‌ت نه‌وتی ده‌فرۆشت و مووچه‌ی ده‌دایه خه‌ڵک و له‌وه‌ی زیاتر هیچی پێ نه‌بوو. ئێستاش ئه‌و نه‌وته‌ی نییه بیفرۆشێت و ئه‌گه‌ر مووچه نه‌داته خه‌ڵکی مه‌عنای وا ده‌بێت پێوه‌ندیی خه‌ڵک و ته‌نانه‌ت مووچه‌خۆران له‌گه‌ڵ حکوومه‌ت ده‌پچڕێت. ئه‌وکات حکوومه‌ته‌که ده‌ڕووخێت بۆیه‌ش مه‌جالێک نه‌ماوه و حکوومه‌ت به‌رگه‌ی هیچ هه‌ورازێکی‌تر ناگرێت. هه‌ر ئه‌وه‌یه له ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ی ئێمه چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ین دیزاینی سیاسی له هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و گۆڕانکارییه. ئێستا دیزاین به‌ره‌و ئه‌وه‌یه که هه‌ندێک حیزب که چه‌ندین ساڵ گه‌وره بوون بچووک ببنه‌وه و هه‌ندێک حیزبی دیکه‌ش جێگای ئه‌وان بگرنه‌وه.
کوردپرێس: که واته ئیراده‌یێکی کوردی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌و گۆڕانه؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: به ته‌ئکید له ناو عێراقیش و له کوردستانیش و له‌سه‌ر ئاستی جیهانییش ئیراده هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی عێراقێک دروست ببێت که بتوانێت ڕۆڵێکی باش ببینێت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و چیتر بارگرانی نه‌بێت له‌سه‌ر هاوپه‌یمانان و وڵاتانی دیکه. دیاره ئه‌و فیکره له ناو هه‌موو لایێکدا هه‌یه.
کوردپرێس: پرسیاره سه‌ره‌کییه‌که ئه‌مه‌یه هه‌رێمی کوردستان به‌م دۆخه‌وه وه‌کوو قه‌باره‌یێکی فیدڕاڵی ده‌مێنێته‌وه؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: به‌ڵێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م پێگه‌ی کوردستان له‌سه‌ر ئاستی زۆر به‌رز بوووه به‌ڵام من دووپاتی ده‌که‌مه‌وه سه‌رکردایه‌تیی کورد وه‌کوو زێڕینگه‌ر نه‌بوو که قه‌دری زێڕ بزانێت. نه‌یزانی ئه‌و پێگه گه‌وره‌یه چۆن به‌کار بهێنێت. به هه‌ر حاڵ، ئه‌وه ڕه‌خنه‌یێکی برایانه‌یه له‌و سه‌رکردانه. ده‌ستووری عێراقیش فه‌سڵێکی تایبه‌تی بۆ ئه‌قالیم و فیدڕاڵییه‌ت ته‌رخان کردوووه. مه‌عنای ئه‌وه‌یه هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه. ئێمه بیر له‌وه ناکه‌ینه‌وه که هێزی عێراقی بیه‌وێت زیاتر له‌وه‌ی که ئێستا هاتوووه بێت چوونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕوو بدات ئه‌وا دیسان وه‌کوو جاران شه‌ڕ و شۆڕ ده‌ست پێده‌کاته‌وه و عێراقیش دوژمنی زۆره. به زمانێکی‌تر شیعه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئه‌قه‌لییه‌تدایه و دوژمنی زۆری هه‌یه و پشتیوانییێکی زۆری نییه. عه‌ره‌ب، ئیسرائیل، ئه‌مریکا و... دوژمنی شیعه‌ن. دیاره بایی ئه‌وه‌ی ناکات لێی ڕا بێت و شه‌ڕی کوردیش بکات. حاکمییه‌تی کورده‌کان لای شیعه‌ی عێراقیش زۆر گرینگه بۆ ئه‌وه‌ی لانی‌که‌م دوژمنیان نه‌بن. ئێستا به‌س له کوردستان برا شیعه‌کانمان ده‌توانن بێن و لێره یادی ئیمام حسێن و دیکه‌ی ئیمامه‌کانیان بکه‌نه‌وه و حسێنییه دابنێن. له کوردستان که‌س نییه ئه‌و حوقد و ڕق و کینه‌یه‌ی هه‌بێت. یه‌ک وڵاتی سوننه‌ی عه‌ره‌بیی شه‌رقولئه‌وسه‌ت توانای ئه‌وه‌یان نییه بۆیه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی به‌غدا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بێت حکوومه‌تی فیدڕاڵی تێک بدات له کۆتاییدا به‌غدا خۆیشی تێک ئه‌چێت به‌ڵام وا پێ ناچێت ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ده‌یبینین ئه‌و ئاسۆیه ڕوونتره که ڕێککه‌وتن له نێو سه‌رکردایه‌تیی نوێی کوردستان و به‌غدا واتا بگه‌نه ئه‌نجامێک که به مه‌سڵه‌حه‌تی هه‌ر دوو لا و به گشتی مه‌سڵه‌حه‌تی عێراق ته‌واو بێت.
کوردپرێس: ئاسۆی بارودۆخی که‌رکووک و ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم (ناوچه جێناکۆکییه‌کان) و هه‌روه‌ها پێگه‌ی کورد له‌و ناوچانه له ئاینده‌دا چۆن ده‌بینن؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: له ئێستادا پێگه‌ی کورد له عێراق زۆر لاوازه و له ناوچه دابڕێندراوه‌کان زوڵمێکی زۆر له کورد کرا به تایبه‌تی له‌لایه‌ن هه‌ندێک لایه‌نی تورکمانی و عه‌ره‌بی. به‌داخه‌وه ئه‌وه چه‌ندین جاره ئه‌و زوڵمه‌ش دووپات ده‌بێته‌وه. هه‌موو له‌سه‌ر خاکی باب و باپیرانیان له‌وێن و ئه‌و زوڵمه‌یان لێ ده‌کرێت به‌ڵام دڵنیام ئه‌گه‌ر ده‌ستێکی ئه‌مین و شاره‌زا و سه‌رکردایه‌تییێکی شاره‌زا له هه‌رێمی کوردستان دروست بێت چاره‌سه‌ری هه‌موو ئه‌و کێشانه ده‌کات و جارێکی‌تر پێگه‌ی کورد به‌هێز ده‌کاته‌وه و ناوچه دابڕێندراوه‌کانیش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
کوردپرێس: وه‌کوو دوایین پرسیار 2018 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت پێتان وایه کورد ده‌توانێت له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌ستێته‌وه و پێگه‌ی سیاسیی خۆی یان پێگه‌ی خۆی به‌هێز بکاته‌وه؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: ئه‌وه‌ش به‌نده به‌وه‌ی که ئایا ئه‌و سه‌رکردایه‌تییه کلاسیکییه‌ی کورد که کوردستانی ئاوا لاواز کرد له ده‌سه‌ڵات ده‌مێنن یان خێر. له کوردستانیش ڕه‌ئی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رکردایه‌تییانه دوور بخرێنه‌وه و ڕێزیشیان لێ بگیردرێت نه‌ک به سووکایه‌تی. هه‌روه‌ها که بینیمان مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش له نێو برایانی پارتی دیموکراتی کوردستان مه‌کته‌بی سیاسی دوور بخرێنه‌وه و هه‌روه‌ها حیزبه‌کانی‌تریش که له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆم بن چوونکه ده‌رکه‌وت ئه‌وان زۆر له بابه‌ته‌که ناشاره‌زان بۆیه پێویسته سه‌رکردایه‌تییێکی نوێ بێته پێش که بزانێت موفاوزات بکات، بزانێت ستراتێژییه‌ت چییه، بزانێت گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چییه، بزانێت دۆست و ناحه‌ز کێن، بزانێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کام لا بگرێت. هه‌موو ئه‌مانه پێویستی به ئه‌زموون هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه دروست بێت به ڕای من له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا جووڵه‌یێکی جیدی بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی کوردستان ده‌بێت.
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی/ به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment