به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت: قه‌یرانی پێوه‌ندییه‌کانی تورکیا و ئه‌ڵمانیا کۆتاییی پێ هاتوووه و وڵاته‌که‌ی چاوه‌ڕوانه ئه‌ڵمانیا به‌هه‌شتێکی ئه‌من بۆ PKK و FETO نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی 2018 پێوه‌ندییێکی باشتر له نێوان تورکیا و ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام بدرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له میانی هه‌ڤپه‌یڤینێک له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵیDPA ی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا و ئه‌ڵمانیا دوا و جه‌ختی کرده‌وه: "په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ر دوو وڵات له سێ چاره‌کی یه‌که‌می ساڵی رابردوو باش نه‌بوون، به‌ڵام دواتر هه‌ندێک به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینی به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ زیگمۆر گابرێل دوو دیالۆگمان هه‌یه. پێموایه هه‌ر دوو لامان ئاماده‌ین بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانمان. هیوادارم ٢٠١٨ ساڵێکی باش بێت (بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان)."
چاووش ئۆغڵۆ زیادی کرد: "ئه‌وان هیچ ئاڵۆزییێک نابینن و تورکیا کێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا نییه به‌ڵام ئه‌ڵمانیا کێشه‌ی له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه و له ده‌رفه‌ت ده‌گه‌ڕێت بۆ په‌لاماردانی تورکیا. هه‌روه‌ها مه‌یلێکی زۆر مه‌ترسیدار هه‌یه بۆ ناشیرین کردنی تورکیا و ئه‌ردۆغان. ئه‌مه هیچ سوودێکی نییه. پێم وا نییه ئه‌م شتانه سه‌رۆک کۆمار هه‌راسان بکه‌ن، به‌ڵام زیان به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کان ده‌گه‌یێنن و له هه‌ر دوو وڵات ده‌بێته هۆی ڕق و کینه."
مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ له وه‌ڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تورکیا چ چاوهڕوانییێکی له ئه‌ڵمانیا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی به‌رلین- ئه‌نقه‌ره وه‌ک پێشوو بێت، ڕایگه‌یاند: "نابێت ئه‌ڵمانیا به‌هه‌شتێکی ئه‌من بۆ [ڕێکخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن (FETO)] و [پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)] بێت. له خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه چ ڕووی دا. پۆلیسی ئه‌ڵمانیا هه‌وڵی دا لایه‌نگرانی PKK بوه‌ستێنێت به‌ڵام ئه‌وان به شێوه‌یێکی بێبهزهیییانه هێرشیان کرده سه‌ر پۆلیس. ئه‌گه‌ر پۆلیس دوو جاری دیکه بیه‌وێت ڕێگری له چالاکیی ئه‌وان بکات، ده‌بینن له ئه‌ڵمانیاش چ ده‌که‌ن. ئه‌وان ڕێکخراوێکی تیرۆریستین. ئه‌وان مارن. ئێوه ناتوانن له‌گه‌ڵ مارێک له ژوورێکدا بخه‌ون. ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ ده‌تان گه‌زێ. ئێمه ده‌بێ ڕێز بۆ یه‌کتر دابنێین و ئێمه چاوه‌ڕوانین ئه‌ڵمانیا به تورکیا وه‌کوو شه‌رێکی هاوسان بڕوانێت."
چاووش ئۆغڵۆ سه‌باره‌ت به لێدوانی برۆنۆ کاڵ سه‌رۆکی ڕێکخراوی هه‌واڵگریی ئه‌ڵمانیا (BND) که ڕایگه‌یاندبوو "جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی بۆ فێرکاریی مه‌زهه‌بی و سیکۆلاره" ده‌ڵێت: "ئه‌وه بانگه‌وازیی گوله‌نه. ئه‌وه به ته‌واوه‌تی بێمانایه و جێگای قبووڵ کردن نییه. ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ده‌زانێت که FETO به‌رپرسی کووده‌تای بێئاکامی تورکیایه. ئه‌وان هه‌ندێ به‌ڵگه‌یان له لایه."
شایانی باسه؛ حکوومه‌تی تورکیا جه‌ماعه‌تی گوله‌ن به سه‌رکردایه‌تیی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن گوتاربێژی دانیشتووی ئه‌مریکا به به‌رپرسی کووده‌تای بێئاکامی 15ی جووڵای 2016 له تورکیا ده‌زانێت.
سه‌رچاوه: ده‌یلی سه‌باح
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment